گوته‌بێژی پارتی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی بارگرژیه‌كانی سلێمانی بڵاوكرده‌وه

هەولێرـKDP.infoـ مه‌حموود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی بارگرژیی و رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی سلێمانی بڵاوكرده‌وه و تێیدا روونیكردووه‌ته‌وه، بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به ره‌وشی ناوخۆیی "براده‌رانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه" هه‌یه.
وه‌ك له روونكردنه‌وه‌كه‌دا گوته‌بێژی پارتی ئاماژه‌ی بۆ كردووه، هیواخوازن كێشه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیانی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڤه‌ری سلێمانی چاره‌سه‌ر بكرێن.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
سەبارەت بە ڕوداوەكانی ئەم چەند رۆژەی دەڤەری سلێمانی، كە بووە هۆی دروستبوونی گرژی و بارودۆخێكی ناھەموار و، دڵەڕاوكێ و نیگەرانی هاووڵاتیانی ناو شاری سلێمانی و دەڤەرەكەی بەگشتی بەدوای خۆیدا هێناوە.
ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنین، كە ئەم بابەتە پەیوەندی بە ناوخۆی برادەرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە هەیە و، هیوادارین چارەسەرییەكەی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بەگشتی و دەڤەری سلێمانی بەتایبەتی بێت، بەشێوەیەک کە نیگەرانی و دڵەڕاوكێی جەماوەرە خۆشەویستەکەی بڕەوێنێتەوە.
مەحمود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان
11ـی 7ـی 2021




