٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاونیشتمانیان بۆ KDP: مەسروور بارزانی چاکسازی کردە ئەمری واقیع

سەرچاوە: KDP.info

هەولێرـKDP.infoـ دووساڵ بەسەر كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت و هاونیشتمانیانیش بۆ ماڵپەریی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌و دوو ساڵه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌  ده‌دوێن.

هەژار جەواهیر، خوێندکاری زانکۆ لە پارێزگای سلێمانی، بە ماڵپەریی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕۆڵی کابینەی نۆیەم لە کوردستانێکی بەهێزدا، ئەوەبوو، لای هەموومان ئاشکرایە لە سەرەتای دەست بەکاربوونی کابینەی نۆیەم و گرتنە دەستی کار و چالاکییە حکوومی و ئیدارییەکان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕووبەڕووی دەیان کێشە و بارگرژی بووبوویەوە، کێشەکانیش لە کێشە ئیداری و کۆمەڵایەتی و پەروەردەییەکان و پابەندە داراییەکاندا کۆدەبوونەوە، لە کۆتاییشدا ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمەش ئەرکی ئەم کابینەیەی بە تەواوی قورستر کرد و تەنگژەی بۆ درووست کرد، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم کابینەیە توانی بە کۆمەڵێک پلان و پڕۆژەی بەهێزەوە متمانە بۆ حکوومەت و دام و دەزگاکان بگەڕێنێتەوە، گرینگی دانی زیاتر بە شاری سلێمانی لەم کابینەیەدا جێگای دەستخۆشییە."

شۆخان ڕەشید، چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی لە هەولێر، بە ماڵپەڕیی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی، لە ماوەی دووساڵی حکومڕانیدا، کاری زۆر دیاری بە کوردستان بەخشیوە، چاکسازی کردە ئەمری واقیع، چەندین پڕۆژەی ستراتیژی لەسەرجەم شارەکانی کوردستان خستە واری جێبەجێ کردنەوە، ئەوەی جێگای دڵخۆشییە بۆ ئێمەی کوردستانیان، ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵییه‌، هەنگاوی باشیشی بڕیوە، لەلایەکی دیکەوە، گرینگیدا بە هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ، لە چەند ساڵی ئایندەدا ئەنجامەکان بەدیار دەکەون، بێگومان بەهێزی هەموو گەل و وڵاتێک بەندە بە ژێرخانی ئابوورییەوە، سەرۆکی حکوومەتیش دەیەوێت لەم سۆنگەیەوە هەرێمی کوردستان لەبەرکارەوە بکات بە بەرهەمهێن."

شاد رزگار فتاح، پارێزەر لە هەڵەبجەی شەهید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی  پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: "بە رای من کابیینەی نۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جەنابی کاک مەسروور بارزانی، کابینەیەکی سەرکەوتوو و پر دەستکەوتبووە بۆ ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و، ھەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونی، کۆمەڵێ پڕۆژەی چاکسازی لە زۆربەی  بوارەکانی وەک کشتوکاڵ و ئابووری و پیشەسازی راگەیاند، کە ئەو پڕۆژانە ھەنگاوی زۆر باشیان بۆ نراوەوە و، بەردەوام لە بەرەو پێشچووندایه‌، بەڵام بمانەوێ یا نا، ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەرییەکی زۆری خستە سەر خاوبووبەنەوەی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای چاکسازی، ھەروەھا ئەو کەس و لایەنانەی کە بەردەوام نەیاری چاکسازی بوون و بەرژەوەندیان لەگەڵی نەبووە، ھەوڵیان داوە رێگربن، چوونکە چاکسازی بە تەنیا کەسێ ناکرێت، پێویستە بە ھەموولایەنێ ھەوڵی بۆ بدرێت و ھەماھەنگبن تێیدا، ھەر سەبارەت بەو کارانەی  بەرێز مەسروور بارزانی کردوویەتی لەم کابینەیه‌دا بۆ پشتیوانی لە ئێمەی ئافرەتان، پێی دڵخۆشبووین و جێگەی  ئومێدمان بووە، راستەوخۆ ھاتنە سەرخەتی جەنابییان لە کاتی کوشتن و خۆکوژی ئافرەتان و بەڵێن دان بە ئافرەتان کە چیدیکە رێگە نادرێت لە ژێر ھیچ ناو و پاساوێک ئافرەتان بکوژرێن و توندووتیژیان بەرامبەر بکرێت".

عەلی ئەدیب، فەرمانبەرە و دانیشتووی دهۆکە، بۆ ماڵپەڕیی فەرمی دەڵێت: "کابینەی نۆ، دهۆک و دەووروبەری دهۆکی  بێبەشنەکرد لە پڕۆژە و خزمەتگووزاییەکانی، هەرچەندە حکوومەتی عێراق لەدوای پەسەندکردنی بوودجەی ۲۰۲۱، تا ئیستا هیچ بودجەیەکی بۆ کوردستان نەناردووە، بۆیە سەرۆکی حکوومەت، هەموو هەوڵێکیدا تا بتوانێ مووچە بۆ فەرمانبەرانی دابین بکات، لەدوای ئەوە پڕۆژە و کارەکانیشی نەوەستاند و بەتوانا داراییە کەمەکەیەوە لە شارەکەماندا کاری جوانی کرد."

 

فایزە کۆیی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار