٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دھۆک.. زیاتر له‌١٠٠ پڕۆژە جێبەجێدەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٠٠ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای دھۆک جێبەجێدەکات و جێگری پارێزگاری دھۆکیش دەڵێ، بەشێک لەو پڕۆژانە خراونەتە بواری جێبەجێکردن و ئەوانەی ماویشن لە قۆناغەکانی داھاتوو دەخرێنە بواری جێبەجێکردن.

ماجد سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەمساڵ ١٠٢ پڕۆژە لە پارێزگای دھۆک جێبەجێدەکرێن و رەزامەندی ئەو ١٠٢ پڕۆژەیە وەرگیراوە و رۆژانە بە قۆناغ رادەگەیەندرێن، چونکە پڕۆژەکان پێویستیان بە وردبینی و پێداچوونەوە ھەیە دوای تەواوبوونی رێکارەکان رادەگەیەندرێن بۆ ئەوەی بخرێنە بواری جێبەجێکردنه‌وه‌.

جێگری پارێزگاری دھۆک دەشڵێت: "بەشێک لەو پڕۆژانە چوونەتە بواری جێبەجێکردن و بەشێکی دیکەیان لەداھاتوودا دەخرێنە بواری جێبەجێکردن.

ماجد سەید ساڵح روونیشی کردەوە: "حکوومەتی ھەرێم لە سنووری پارێزگای دھۆک بەردەوام پڕۆژەی خزمەتگوزاری ھەیە لە بوار و کەرتە جیاوازەکان، ھەرچەند پڕۆژەیەک پێکەوە دوای تەوابوونی رێکارەکان دەدرێنە تەندرین و پارەیان بۆ خەرج دەکرێت، ئەوانەی رەزەمەندیان لەسەر دراوە تا ئێستا جێبەجێنەکراون ئەوانیش وەک خۆیان جێبەجێدەکرێن.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار