٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی نزیکەی 4 ملیار دینار بۆ پەرەپێدانی ئاوی دووكانی كۆن-سلێمانی تەرخان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، 3 ملیار و 850 ملیۆن دیناری بۆ پەرەپێدانی ئاوی دووكانی كۆن-سلێمانی تەرخان كرد.

وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند: "مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 3،850،000،000 دیناری بۆ پەرەپێدانی ئاوی دووكانی كۆن-سلێمانی، تەرخان كرد، پارەكەش بەشێوەی نەختینە و لەسەر بودجەی وەبەرهێنان بە قۆناغ خەرج دەكرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە، بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ كراوە، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 3 ملیار و 850 ملیۆن دیناری تەرخان كردووە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی (پەرەپێدانی ئاوی دووكانی كۆن-سلێمانی)، بەو مەرجەی مانگانە تەنیا بڕی 200 تا 250 ملیۆن دینار لەو پارەیە بۆ پڕۆژەكە خەرج بكرێت".

وەزارەتی شارەوانی روونیکردووەتەوە: "خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە لە چوارچێوەی پلانەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە، بۆ پەرەپێدانی پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە، ئەمەیش لە كاتێكدایە كە نزیكەی دوو ملیار دیناری دیكە لەسەر داهاتی شارەوانی و فرۆشتنی زەوی بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری هەولێر خەرج كرا".

هەواڵی پەیوەندیدار