مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مه‌لا غه‌ریب شه‌مێرانی و دڵشاد شێخ جه‌لال دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە دوو پرسەنامەی جیادا، سەرەخۆشی لە خانەوادەی مه‌لا غه‌ریب شه‌مێرانی و دڵشاد شێخ جه‌لال دەکات.
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی مه‌لا غه‌ریب شه‌مێرانی
به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیار و تێکۆشەر، خوالێخۆشبوو(مه‌لا غه‌ریب شه‌مێرانی)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان و كه‌سوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین سەبووری و ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە را‌جعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
__________________
ھەڤاڵی به‌ڕێز دڵشاد شێخ جه‌لال
خەمباربووین بە بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزتان، خاتوو(دولبه‌ر شێخ قادر) هاوژینی خوالێخۆشبوو(شێخ جه‌لال شێخ ره‌ئوف).
پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده و كه‌سوكار و سەرجەم خزمانی ساداتی به‌رزنجه ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی دایكی کۆچکردوتان به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و سەبووری و ئارامیش بە ھەموو لایەک ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیە را‌جعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان




