٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

په‌رله‌مانی كوردستان په‌كه‌كه‌ به‌ بیانووی سه‌ره‌كی بۆ له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیا ده‌زانێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پەرلەمانی كوردستان پەکەکە بە تاکە بیانوی لەشکرکێشیەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەزانێت و داوا دەکەن پەکەکە رێز لە سەروەری هەرێمی کوردستان بگرێت و تورکیاش کۆتایی بە لەشکرکیشیەکانی بهێنیت و بەشێوەیەکی ئاشتیانە مافی رەوای کورد لە تورکیا بسەلمێنێت و کێشەی پەکەکە و مافە رەواکانی گەلی کورد لێکجودا بکاتەوە.

پەرلەمانی كوردستان، پەكەكە بە تاكە بیانووی لەشكركێشیەكانی توركیا بۆ سەر خاكی ھەرێمی كوردستان دەزانێت و داواش دەكات، پەكەكە رێز لە سەروەری ھەرێمی كوردستان بگرێت و توركیاش كۆتایی بە لەشكركێشییەكانی بھێنێت.

لیژنەی تایبەت بە ناوچە زیانلێكەوتووەكانی سنووری ھەرێمی كوردستان و دەوڵەتی توركیا، راپۆرتی خۆی سەبارەت بە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانەكانی پەكەكە و سوپای توركیای پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد.

پێشتر بە بڕیاری سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لیژنەكە لەگەڵ لیژنەی راسپێردراوی پەرلەمانی عێراق وەكو لیژنەیەكی ھاوبەش لە رێکكەوتی 8 و 9ی حوزەیرانی ئەمساڵ سەردانی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی پارێزگای دھۆكیان كرد، بۆ بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاریی و دەرەنجامەكانی شەڕی پەكەكە و سوپای توركیا لە ناو خاكی ھەرێمی كوردستان، كە زیانی گیانی و ماددی و ژینگەیی زۆری لێكەوتووتەوە.

لیژنەی تایبەت بە ناوچە زیانلێكەوتووەكانی سنووری ھەرێمی كوردستان و دەوڵەتی توركیا، راپۆرتی خۆی سەبارەت بە ئەنجامی شەڕوپێكدادانەكانی پەكەكە و سوپای توركیا پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد.

لە راپۆرتەكەدا ھۆكار و چارەسەر و ئاماری زەرەر و زیانەكان بەگشتی خراونەتەڕوو.. لیژنەكە بوونی، چەکدارانی پەكەكە بە ھۆكاری سەرەكی دەزانێت، كە بووەتە بیانوو بۆ سوپای توركیا بۆ ئەنجامدانی ھێرشەكانی و لەشکرکێشی بۆ سەر خاكی ھەرێمی كوردستان. بەدەنگەوەنەھاتنی حكوومەتی عێراق و وڵاتانی ناوچەكە و وڵاتانی دیکە بەرامبەر جموجووڵەكانی پەكەكە و ھێرشەكانی سوپای توركیا و پێشلكردنی سەروەری خاكی ھەرێمی كوردستان، بە یەكێكی دیكە لە ھۆكارەكان دەزانێت.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بە شەھیدبوون و برینداربوونی چەندین پێشمەرگە و ھاووڵاتی لەم دواییانەدا كراوە، كە بە گوتەی ئەو پێشمەرگانەی لەناوچەكە بوون و بە لیژنەی پەرلەمانیان راگەیاندووە، لەلایەن پەكەكەوە ئەنجامدراوە. ئاماژە بەوەشدراوە، بە قووڵایی 15 تا 40 كیلۆمەتر خاكی ھەرێمی كوردستان لەلایەن سوپای توركیاوە بەزێنراوە و بەھۆی شەڕەوە بە سەدان گوند وێران و دانیشتووانیان ئاوارەكراون، بەگشتی زیانێكی زۆر بەر ھاووڵاتیان و ژینگە و فەرمانگە حكوومیەكانی ناوچەكە كەوتووە.

لیژنەكە چەندین راسپاردەی ھەبووە، لەوانە: حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە ھەماھەنگی لەگەڵ حكوومەتی عێراقی فیدرال ھەنگاوی خێرا بگرنەبەر بۆ رێگریكردن و كۆتاییھێنا بە گرژییەكان. ئاماژە بەوەشدراوە، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە رێگەی حكوومەتی عێراقی فیدرالەوە ھەوڵبدات ژمارەی لیواكانی پاسەوانی سنوور زیاد بكات، كە ئێستا ژمارەیان سێ لیوایە، بۆ پاراستنی سنووری ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران، توركیا و سووریا و گواستنەوەی خاڵەكانی پاسەوانی سنوور بۆ خاڵی سفری سنوور.

ھەروەھا جەخت لەسەر قەرەبووكردنەوەی گشت زیانلێكەوتووان لەلایەن حكوومەتی عێراق و گرنگیدان بە ھێزی پێشمەرگەی كوردستان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان و ئامادەكردنیان بۆ پارێزگاریكردن لە سنووری ھەرێمی كوردستان كراوەته‌وه‌.

لیژنەی ھاوبەشی تایبەت بە ناوچە زیانلێكەوتووەكان لە راپۆرتەكەیدا داوا لە پەكەكە دەكات، رێز لە سەروەری خاكی ھەرێمی كوردستان و عێراق بگرێت و چیتر بیانوو بە دەوڵەتی توركیا نەدات بۆ ھێرشكردنە سەر خاكی ھەرێمی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار