بە بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕی زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی سلێمانی تەرخان کرا

له‌سه‌ر بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، وه‌زاره‌تى داراییی و ئابووریى حکوومه‌تى هه‌رێم بڕى زیاتر له چوار ملیار دیناری بۆ پارکى هه‌وارى شار و شه‌قامى بازنه‌ییى مه‌لیک مه‌حموود و بلوارى ڕێگاى سلێمانى-تاسڵووجه خه‌رج کرد.
ئه‌ندازیار ئاکۆ عه‌لى عه‌زیز، جێگرى سه‌رۆکى شه‌ره‌وانیى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "به سوپاسه‌وه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر فەر‌مانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له نووسراوێکدا که ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى کردووه، ڕه‌زامه‌ندى نیشان داوه له‌سه‌ر خه‌رجکردنى بڕى چوار ملیار و (527) ملیۆن و (454.500) دینار بۆ به‌ڕێوه‌بردن و چاکسازى له بلواره‌کانى شه‌قامه‌کانى پارکى هه‌وارى شار و بلواره‌کانى شه‌قامى بازنه‌ییى مه‌لیک مه‌حموود و بلوارى ڕێگاى سلێمانى-تاسڵووجه."
عه‌زیز گوتیشى: "ته‌رخانکردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه دواى ئه‌وه هات که له چه‌ند مانگى ڕابردوو له ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانیى حکوومه‌تى هه‌رێمه‌وه هۆشداریمان دابوو له خراپیى دۆخى سه‌وزاییه‌کانى سلێمانى و داواى بوودجه‌یه‌کى تایبه‌تمان کرد بۆ هه‌ریه‌ک له پارکى هه‌وارى شار و شه‌قامى بازنه‌ییى مه‌لیک مه‌حموود و بلوارى ڕێگاى سلێمانى-تاسڵووجه، به سوپاسه‌وه ئه‌مڕۆ حکوومه‌ت به‌ده‌م داواکارییه‌که‌مانه‌وه هات و ئه‌و بڕه پاره‌یەی ته‌رخان کرد".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "له چه‌ند ڕۆژى داهاتوو له دواى ته‌واوبوونى ڕێکاره یاسایى و ئیدارییه‌کان له پارێزگاى سلێمانى پرۆسه‌ى ته‌نده‌رینى پرۆژه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نین و دواتر ده‌ست به جێبه‌جێکرنى پرۆژه‌که ده‌که‌ین که به هه‌مووى مانگێکى پێویسته".
ئەرسەلان ئەحمەد




