٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سنووری شەقڵاوە کۆمەڵێک پڕۆژەی جۆراوجۆر جێبەجێ دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- قایمقامی قەزای شەقڵاوە ئاشکرای کرد، لە سنووری قەزای شەقڵاوە لەسەر بوودجەی پارێزگای ھەولێر و وەزارەتی شارەوانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ١٧ پڕۆژەی جۆراوجۆر و ١٥ پڕۆژەی شارەوانی و پێنج پڕۆژەی ئاو جێبەجێ دەکرێت.

ئیبراھیم شێخەڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لەسەر بوودجەی پارێزگای ھەولێر کۆمەڵێک پڕۆژەمان ھەیە و کۆی گشتیی پڕۆژەکان ٣ ملیار و ٥٣٥ ملیۆن دینار و لەسەر بوودجەی شارەوانی ١٥ پڕۆژەمان ھەیە و کۆی گشتییەکەی ٣ ملیار و ٢٣٥ ملیۆن دینارە، ئەمەش لەسەر بوودجەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانییە."

قایمقامی قەزای شەقڵاوە گوتیشی: "ئەو پڕۆژانە ھەمووی لە تەندەریندان و ھەندێک ئاڕاستەی کۆمپانیا کراون و بەشێکیشی ڕاستەوخۆ جێبەجێ دەکرێن."

ئیبراھیم شێخەڵڵا باسی لەوەش کرد: "ھەر لەسەر بوودجەی شارەوانی پێنج پڕۆژەی ئاومان ھەیە بە گوژمەی ٧٢٢ ملیۆن دینار."

شێخەڵڵا باسی لەوەش کرد: "ئەوەی لەسەر بوودجەی پارێزگای ھەولێر ١٧ پڕۆژەی جۆراوجۆرە لە ھەموو بوارەکان ج\یبەجێ دەکرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار