مینا بۆ KDP: باشتر بوو پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه و جێگره‌که‌ی ئه‌ماده‌بوونایه

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەکۆبونەوەیەکی نائاساییدا دەنگیدا لەسەر تەواوکردنی رێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.
مینا سامى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له فراکسیۆنى پارتى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "کۆبونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى تایبه‌ت بوو به ته‌واوکردنى ڕێکاره یاساییه‌کانى به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه، ڕێکاره‌که رێکارێکى ته‌واوکاریی بوو نه‌ک سه‌ره‌تاییى، چونکه به پێى یاسایى حکوومه‌تى عێراق ئه‌وه‌ى تایبه‌ته به‌پارێزگابوونى هه‌رشارێک، سه‌ره‌تا ده‌بێت پارێزگاى دایک واته ئه‌و پارێزگایه‌ى لێى جیاده‌بێته‌وه ڕه‌زامه‌ندبێت له‌سه‌ر بابه‌ته‌که بۆیه ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى که‌لایه‌نى فه‌رمى نوێنه‌رایه‌تیکردنى شارى سلێمانییه ده‌بوو ئه‌نجومه‌نه‌که‌ى بڕیار و ڕه‌زامه‌ندى خۆى ده‌رببڕێت، به‌خۆشحاڵییه‌وه دواى خستنه ده‌نگدانى پێشنیازه‌کان به‌کۆى ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن بڕیار له‌سه‌ر ته‌واوکردنى ئه‌و ڕێکاره یاساییانه درا که تایبه‌ت بوو به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه".
سامى گوتیشى:" ناوه‌رۆکى کۆبونه‌که‌ى ئه‌مڕۆ له دواى ته‌وابوونى ڕێکاره‌کانى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پارێزگاوه، ده‌نێردرێته سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق، چونکه کۆبونه‌وه له‌سه‌ر پێشنیازى ئه‌وان بووه بۆ بابه‌ته‌که".
ئه‌ندامه‌که‌ى فراکسیۆنى پارتى ڕونیشى کرده‌وه: "په‌سه‌ندکردن و ته‌واوکردنى ڕێکاره یاساییه‌کان ڕۆڵى گرنگى ده‌بێت له مامه‌له‌کردنى شاره‌که وه‌کو پارێزگایه‌کى سه‌ربه‌خۆ بۆ له‌مه‌و دوا به‌شێوه‌یه‌کى کرده‌یى وه‌ک هه‌ر پارێزگایه‌کى دیکه ببێته خاوه‌نى بودجه‌ى تایبه‌ت به‌خۆى، بۆیه ته‌واکردنى ڕێکاره‌کان هه‌م له‌ڕووى مه‌عنه‌وى و مادیشه‌وه خزمه‌ته به‌خه‌ڵکى شاره‌که".
سه‌باره‌ت به ئاماده‌نه‌بوونى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه و جێگره‌که‌ى له‌کۆبونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له ڕ‌وى یاساییه‌وه تاچه‌ند گرفت و خه‌له‌ل بۆ ناوه‌ڕۆکى بڕیاره‌کانى ئه‌مرۆ دروست ده‌کات مینا سامى گوتى: "له ڕ‌وى یاساییه‌وه هیچ خه‌له‌لێک دروست ناکات، به‌ڵام باشتر بوو ئه‌ماده‌بونایه چونکه ده‌رفه‌تێکى گرنگ بوو بۆ خودى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه و جێگره‌که‌ى که پێشنیاز و سه‌رنجى خۆیان ده‌رباره‌ى بابه‌ته‌که و ته‌نانه‌ت ئه‌و گرفتانه‌شى ئێستا له شاره‌که هه‌یه بخه‌نه‌ڕوو".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




