٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاخەوان عەبدوڵڵا: دەگەڕێینەوە بۆ كه‌ركووك

سەرچاوە: KDP.info

كه‌ركووك-KDP.info- کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گوتی، پارتی دیموکراتی کوردستان لەپێناو ئەوەی خەڵکی خۆمان بە تەنھا جێنه‌هێڵین و داکۆکیان لێ بکەین و کۆتایی بەو دۆخە سەپێندراوە بهێنین بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەین و ھاوشانی ئەوەش کار بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک دەکەین.

شاخەوان عەبدوڵڵا کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەین كه‌ ڕەنگە سەخت بێت، بەڵام لەوە سەختتر ئەوەیە خەڵکی خۆمان لە کەرکووک بە تەنھا جێبهێڵین، بۆیە وەکو  پارتی دیموکراتی کوردستان لەپاڵ ھەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک بەشداری لە ھەڵبژاردنەکان دەکەین، چونکە گەیشتینە قەناعەت لە دوای ھەڵبژاردنی ڕابردوو کە پارتی نوێنەری لە كه‌ركووك نەبوو ناتوانێ کار بکات، بۆیە پارتی بڕیاریدا بەشداری لەھەڵبژاردن بکات  و کۆتایی بەودۆخە سەپێندراوە بهێنێت.

شاخەوان گوتیشی، خۆشمان دەگەرێینەوە بۆ كه‌ركووك، ھەر چەندە دۆخەکە نائاساییە و نالەبارە و عەسکەرتاریەتە و پێویستە ھەوڵی چاککرنی بدەین و ھەوڵە دیبلۆماسیەکان بەردەوامە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک، چونکە نەک بۆ ئێمە بۆ ھەموو کاندیدان ئەم دۆخەی ھەیە سەختە بەئازادانە مومارەسەی کاری خۆیان  بکەن كه‌ چەندین جۆری میلیشیا ھەیە.

باسی لەوەشکرد، پاڵپشت بە خەڵک و رێکخستنەکان و کادیرەکانی خۆمان و خەڵکی کەرکووک دڵنیایین سەرکەوتوو دەبین، چونکە خۆمان ئامادەکردووە و بەردەوامیشین لە کارکردن بۆ ئەم ھەڵبژاردنە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار