٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"هەموارکردنەوەی یاسای بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆکان لە قازانجی چی دایە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر ـKDP.infoـ دوو ساڵ بەر لە ئێستا، پەرلەمانی کوردستان یاسایەکی دەرکرد و بڕیاری دا ئەو خانووانەی بە زێدەڕۆ هەژمار کرابوون، لەسەر خاوەنەکانیان تاپۆ بکرێن. ئەمساڵیش پێشنیاز کرا یاساکە هەموار بکرێتەوە و خەڵکانی زیاتر لێی سوودمەند بن. جێگری سەرۆکی لێژنەی شارەوانی و گەشتوگوزاریش دەڵێت، یاساکە هەموار کرایەوە و لە قازانجی خەڵکانی هەژار و کەمدەرامەت پەسەند کرا، بەڵام بە مەرجێێک ڕێگە نەگرێت لە خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا گوتی: "چاوەڕێی پەرلەمانی کورستانین یاساکە هەموار بکەنەوە و بۆمان بنێرن و ئاگادارمان بکەن و بەپێی گۆڕانکارییەکانی یاساکە مامەڵەی خەڵکی وەردەگیرێت و دەتوانن دەست بە بەخاوەنکردنی خانووەکانیان بکەن و ببنە خاوەنی موڵکی خۆیان."

دوێنێ ٦ی ۷ی ۲۰۲۱لە پەرلەمانی کوردستان هەمواری یەکەمی یاسای ژمارە ۳ی ۲۰۱۹ی یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لە سنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە بە دەنگی ٦٨ پەرلەمانتار پەسەند کرا و گۆڕانکاریی بەسەردا هات. پەیوەست بەمە، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆن پارتی دیموکراتی کوردستان و، جێگری سەرۆکی لێژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار، ڕزگار عیسا سوار، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "خەڵکانی هەژار و کەمدەرامەت بێ جیاوازی دەتوانن لەو یاسایە سوودمەند بن و بەپێی حوکمەکانی یاساکە دەتوانن ببنبە خاوەنی خانوقی خۆیان و بۆیان تاپۆ دەکرێت."

ئەو ئەندامەی پەرلەمان لە لێژنەی پەیوەندیدار گوتیشی: "گۆڕانکاری لە یاساکەدا کراوە کە لە نرخی پێشوو کەمترە و بەپێی نرخی زەوییەکان نرخیان پێ دەدرێت کە لە سەدا لە ٥ی نرخی ڕاستەقینەی زەوییەکان کەم کراوەتەوە و نرخەکان لە شارێک بۆ شارێکی تریش جیاوازی هەیە و، بە گوێرەی بەدواداچوونی لێژنەکەمان ژماریەکی زۆر لە هاووڵاتییان سوومەند دەبن."

جێگری سەرۆکی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار دەڵێت: "هەموو ئەو خانووانەی تاوەکوو ٣٠ی ١٢ی ٢٠٢٠ درووست کراون بە زێدەڕۆیی کەوتوونەتە ناو ماستەرپلانی شارەوانییەکانەوە و حوکمەکان بیانگرێتەوە بەخاوەن دەکرێن، هەروەها ئەو خانووانەی لە سەردەمی ڕژێم دوچاری وێرانبوون بوونەتەوە، بەجیا لەوانەی ئێستا بە ڕێژەی سەدا ٢ لە نرخی ڕاستەقینە لەسەر خاوەنەکانیان بەخاوەن دەکرێن."

جێی ئاماژەیە کە حوکمەکانی ئەم یاسایە بە هیچ شێوەیەک خانوو و ڤێلا ناگرێتەوە کە لەسەر زەویی کشتوکاڵی درووست کرابێت.

فایزە کۆیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار