٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"بۆ قەزای دەشتی ھەولێر پرۆژەی زیاتر دەخرێنە بەرنامەوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ئەمڕۆ  ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، قەزای دەشتی ھەولێری بەسەر کردەوە و دەڵێت، لە قۆناغی یەکەمدا بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی دەڤەری دەشتی ھەولێر دەکرێتەوە و لە قۆناغی داھاتوودا پارەیەکی زیاتری بۆ دابین دەکەن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر لە پرێنس کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "بەھۆی قەیرانی دارایییەوە پڕۆژەکانی سنووری قەزای دەشتی ھەولێر ڕاگیرابوون، بەڵام بڕیار درا بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار دینار دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی سنووری قەزای دەشتی ھەولێر بکرێتەوە، ھەرچەندە بەراورد بە پێداویستیی دەڤەرەکە ئەو پارەیە کەمە، بەڵام ئەمە تەنیا قۆناغی یەکەمە و لە ئایندەدا گوژمەیەکی زیاتر بۆ قەزاکە تەرخان دەکرێت."

پارێزگاری ھەولێر دەشڵێت: "سەرەتایەکی زۆر باشە دوای چەندین ساڵ لە ڕاگیرانی پڕۆژەکان دووبارە دەست بە جێبەجێکردنیان بکرێتەوە بۆ خزمەتکردنی دانیشتووانی ئەو دەڤەرە."

پەیوەست بە وشکەساڵی، ئومێد خۆشناو ڕوونی کردەوە: "وشکەساڵی کاریگەریی ھەبووە و یەکێک لەو شوێنانەی بەدەر نەبووە لەو زیانانەی بەھۆی وشکەساڵییەوە پەیدا بووە، سنووری دەشتی ھەولێرە، ئێمە لە ئیدارەی پارێزگای ھەولێر ژوورێکی عەمەلیاتمان پێک ھێنانەوە و خەریکە زاڵ دەبین لەسەر قەیرانی کەمیی ئاوی، چونکە لە زۆرێک لە گەڕەک و ناوچەکانی ھەولێر تا ڕادەیەک کێشەکە چارەسەر کراوە."

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار