٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەفتەی دابێ سەرۆکوەزیرانی یۆنان سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ژوورەکانی بازرگانیی ھەرێمی کوردستان گوتی، ھەفتەی داھاتوو شاندێکی باڵای وڵاتی یۆنان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات و کۆڕبەندی ھاوبەشی ئابووری لە ھەولێر ساز دەکرێت.

ئەسکەندەر محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیارە ھەفتەی دابێ سەرۆکوەزیرانی یۆنان و چوار وەزیری تایبەتمەند و ٢٦ کۆمپانیای بازرگانیی وڵاتی یۆنان سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن، کە یەکەم شاندی ئەو وڵاتەیە لەم ئاستەدا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات.''

محەمەد گوتیشی: "ئەو سەردانە گرنگیی زۆری ھەیە و کۆمپانیاکانی یۆنان دەیانەوێت بێن لە ھەرێمی کوردستان کاری بازرگانی بکەن، بۆیە ئەو شاندە باڵایە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات."

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار