٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ کۆبوونەوەی ئه‌مڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا ئەم بابەتانە دەخرێنە بەر باس

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی ئامادەبوونی شاندی وەزاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان و هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابوری و کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابوری سەبارەت بە رێکخستنەوەی داهاتی گشتی باج و رسومات و چەند پرسێکی دیکە دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری  رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/7/7 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت ئەنجام دەدات.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

- خستنەڕووی پوختەی دەرئەنجامی ئامادەبوونی شاندی وەزاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بە ژمارە (16) لە ڕۆژی دووشەممە 2021/6/28 و وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران لەلایەن شاندی وەزارییەوە و خستنەڕووی راسپاردەی کۆتایی دانیشتنی پەرلەمان.

- خستنەڕووی دەقی هەموارکراوی رەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابوری لە هەرێمی کوردستان - عێراق  ژمارە (5)ی ساڵی 2010) تایبەت بە هێنانەکایەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دڵنیایی (التأمین).

- خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکاریی لە هەرێمی کوردستان - عێراق).

-خستنەڕووی بڕیاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابوری لە ڕۆژی یەکشەممە 2021/7/4 سەبارەت بە رێکخستنەوەی داهاتی گشتی باج و ڕسومات.

هەواڵی پەیوەندیدار