سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد

هه‌ولێر-KDP.info- لەبارەی کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی کوردستان کە بە بەشداریی چەند وەزیرێک بەڕێوەچوو، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان نامەیەک ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکات و دەڵێت "حکومەت سەرنج و تێبینی خۆی لە شێوازی دەربڕینی چەند ئەندامێکی پەرلەمان دەردەبڕێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6 ى 7 ى 2021، سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و رایده‌گه‌یه‌نن، كه سه‌رنج و تێبینی له شێوازی ده‌ربڕینی چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان هه‌یه.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كی حكومه‌ت، له نامه‌كه‌دا، كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مان له كاری پیشه‌یی خۆیان به گشتیی و به‌دواداچوونی كاروباری ده‌زگای جێبه‌جێكردن و په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و پشتگیریان بۆ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان به‌رز ده‌نرخێنێت.
له هه‌مانكاتدا سه‌رنج و تێبینی خۆی له شێوازی ده‌ربڕینی چه‌ند ئه‌ندامێكی به‌ڕێزی په‌رله‌مان ده‌رده‌بڕێت كه له دانیشتنی ژماره (16) له رۆژی 28/6/2021 به‌رامبه‌ر به تیمی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زیرانه‌ی كه ئاماده‌بوون به دڵسۆزی ئه‌و متمانه‌یه‌ی له په‌رله‌مان وه‌ریانگرتووه، درێخیان نه‌كردووه له ئه‌نجامدانی ئه‌رك و كاره‌كانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازی.
هه‌ر له‌م كابینه‌یه‌ش زۆرترین ژماره‌ی وه‌زیر به‌شدار بوون له دانیشتنی په‌رله‌مان و لیژنه‌كان و زۆربه‌ی نووسراوه‌كانیان وه‌ڵامداوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌ندرووسته.




