٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. ئاسۆ حەوێزی: حەفتەی داھاتوو پاسپۆرتی ڤاکسین دەردەچێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- هاووڵاتییان زیاتر ناویان بۆ بەکارھێنانی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا تۆمار دەکەن و گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستییش دەڵێت، تا ئێستا زیاتر لە ١٦٥ ھەزار ژەمە ڤاکسین دابەش کراوە و ئاشکرای کرد، حەفتەی داھاتوو پاسپۆرتی ڤاکسین دەردەکرێت.

د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تا ئێستا زیاتر لە ١٦٥ ھەزار ژەمە ڤاکسین بە ھەموو جورەکانییەوە دابەش کراوە و ڕۆژانەش خواستێکی زۆر لەسەر بەکارھێنانی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا ھەیە، ھەرچەندە ڕێژەی بەکارھێنان بەگوێرەی خواستی ئێمە نییە، بەڵام ئەوەی گرینگە لای ئێمە پرۆسەی دابەشکردن و بەکارھێنان بەردەوامە، ڕێژەی ناوتۆمارکردنیش لەلایەن هاووڵاتییانەوە ئاماژەیەکی باشە.''

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت: "ھەندێ دواکەوتن ھەیە لە گەیشتنی ڤاکسینەکان، بەڵام ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ پلانی حکوومەتی فیدڕاڵ لە چوارچێوەی پلانی نیشتمانیدا، ھەر ژمارەیەک بگاتە عێراق پشکی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت."

پەیوەست بە درووستکردن و دەرکردنی پاسپۆرتی ڤاکسین، د. ئاسۆ حەوێزی ڕوونی کردەوە: "ھەموو دیزاینەکەی تەواو بووە، تەنیا ھەندێ وردەکاریی تەکنیکی ماوە و پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داھاتوودا، یان بە درووستی حەفتەی داھاتوو پاسپۆرتی ڤاکسین بەردەست دەبێت لە ھەرێمی کوردستان."

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار