تاقیگه‌ى ناوه‌ندى ڤێتەرنەری له هه‌رێمى کوردستان کرایه‌وه

به ئاماده‌بوونى وه‌زیرى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاوى حکوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان و هه‌ردوو سه‌رکۆنسووڵى گشتیی ویلایه‌ته یه‌کگرته‌وه‌کانى ئه‌مەریکا و شانشینى یه‌کگرتووى به‌ریتانیا، تاقیگه‌ى ناوه‌ندى ڤێتەرنەری له هه‌رێمى کوردستان کرایه‌وه.
حسێن حەمه که‌ریم، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى هه‌رێمی کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "کردنه‌وه‌ى تاقیگه‌ی ناه‌ندى ڤێته‌رنه‌ریى هه‌رێمی کوردستان، یه‌کێکه له تاقیگه پێشکه‌وتوو و سه‌رکه‌وتووه‌کانى بوارى هه‌ڕه‌شه‌ى بایلۆجى (ئاسایشى بایلۆجى). به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌کى گشتى په‌یوه‌ندیى به که‌مکرنه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه بایلۆجییه‌کانه‌وه هه‌یه، ئه‌مه به‌رنامه‌یه‌کى تایبه‌تى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریکایه که له سه‌رانسه‌رى جیهان کارى پێ ده‌کات بۆ که‌مکرنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له ڕێگه‌ى ئه‌وه‌ى پێی ده‌وترێت سه‌لامه‌تیى بایلۆجى، به خوشحاڵییه‌وه ئێستا عێراق و هه‌رێمى کوردستان داخڵى سیستمه‌که کراون، پرۆژه‌که ئه‌رکى دابینکردنى ئامێر و که‌لوپه‌لى تاقیگه‌یى و کردنه‌وه‌ى خولى ڕاهێنان له چه‌ند بوارێکى جیاوازى تاقیگه‌یى له خۆ گرتووه."
حەمه که‌ریم گوتیشى: "جگه له‌وه تاقیگه‌که کۆمه‌ڵێک ئامێرى دیکه‌ى تایبه‌ت به پاککردنه‌وى پاشماوه ته‌ندروستییه‌کان له خۆ ده‌گرێت، له ڕێگه‌ى ئه‌م ئامێره‌وه ته‌واوى ئه‌و پاشماوه کیمیایى و ته‌ندرووستى و پزیشکییانه‌ى که له نەخۆشخانه‌کا‌ندا هه‌یه، ده‌توانرێت له ڕێگه‌ى ئه‌م ئامێره‌وه به شێوه‌یه‌کى زانستى و به‌بێ جێهیشتنى هیچ زیانێک له‌ناو ببرێن".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى هه‌رێم ڕوونیشى کرده‌وه: "تاقیگه‌که تواناى پشکنینى هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شه و نه‌خۆشییانه‌ى هه‌یه که ڕووبه‌ڕووى ئاژه‌ڵ و باڵنده دەبنەوە و، توانای شیکردنه‌وه‌ى هه‌ندێک پێکهاته‌ى ئالیکىیشی هەیە، به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى به تۆکسیناته‌کانه‌وه هه‌یه".
ئەرسەلان ئەحمەد




