دەزگاى خێرخوازیی بارزانى ئاوى خواردنەوە بۆ هەولێر دابین دەکات

هەولێر-KDP.info- دەزگاى خێرخوازیی بارزانى، رۆژانە یەک ملیۆن لیتر ئاوى خواردنەوە بۆ نێو شاری هەولێر دابین دەکات.
موسا ئەحمەد، سهرۆكی دهزگای خێرخوازیی بارزانی، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا بۆ مێدیاکان، رایگەیاند، کە ههڵمهتی دابهشكردنی ئاو له گهڕهكهكانی ههولێر، ماوەى مانگێک بەردەوام دەبێت، هاوکات ئەگەر پێویستیش بکات، ئەوا بۆ ماوەى زیاتریش هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت.
بە مەبەستى هاوکاریکردنى تیمەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کێشەى کەمئاویى نێوشارى هەولێر، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، رۆژانە یەک ملیۆن لیتر ئاوى خواردنەوە دابەش دەکەن و، هەڵمەتەکەش تهنیا بۆ شارى هەولێر نییە، بەڵکو بەپێی پێویستى بۆ هەموو کوردستانە و، هەر شوێنێ پێویستى پێی بێت و لەسەر داواى یەکە کارگێڕییەکان، ئەوان هاوکارییەکان دەگەیەنن.
خێڵان بەختیار




