ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دانپێدانانی تیرۆریستێکی (داعش)ی بڵاوکردەوە

هەولێر-KDP.info- ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دانپێدانانی داعشێكی بڵاوكرده‌وه، كه پلانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه تیرۆری كوردستان له هه‌ولێر داڕشتبوو.
له دانپێدانانه‌كه‌دا ئه‌و داعشه ئاشكرایكرد، پلانیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه تیرۆری كوردستان له هه‌ولێر داڕشتبوو، به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی رێگه هاتنه‌ده‌ره‌وه بۆ چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش له گرتووخانه و نانه‌وه‌ی پشێوی له هه‌ولێری پایته‌خت.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه تیرۆری كوردستان له هه‌ولێر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، به‌ر له ئه‌نجامدانی هێرشه تیرۆرستییه‌كه، هێزه‌كانیان توانییان شكست به‌و پلانه تیرۆریستییه بهێنن و هێرشه‌كه پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و تیرۆریستی پلانداڕێژه‌ریش به‌ناوی "سه‌بهان عه‌بدولسه‌لام" ده‌ستگیر بكه‌ن.
له دانپێدانانه‌كه‌دا تیرۆریستی ناوبراو گوتی: په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه هه‌بووه و له‌لایه‌ن "خودی خه‌لیفه‌ی داعش"ـه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه له‌ناو شاری هه‌ولێر راسپێردراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا دژه‌تیرۆری كوردستان دڵنیاییش ده‌داته خه‌ڵكی كوردستان و جه‌خت ده‌كاته‌وه، دژه تیرۆری كوردستان و هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌میشه چاوكراوه و ئاماده ده‌بن، بۆ پارێزگاریكردن له سه‌ر و ماڵ و گیانی هاووڵاتیان و قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك.
ده‌قی دانپێدانانی ئه‌و داعشه‌ی له‌لایه‌ن دژه‌تیرۆری هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرا لەم لینكەی خوارەوەدا:
https://www.facebook.com/KDP.info/videos/4037574672987949




