سلێمانى.. ئاماده‌کارییه‌کانى پارتى بۆ هه‌ڵبژارنى په‌رله‌مانى عێراق
__2021_07_05_h16m22s47__ER.jpg)
سلێمانی-KDP.info- به‌رپرسى لقى چوارى پارتى دیموکراتى کوردستان باس له ئاماده‌کارییه‌کانى پارتى له سنوورى پارێزگاى سلێمانى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق ده‌کات و ده‌ڵێت، پارتى به پلانێکى تۆکمه و ورد و به له‌به‌رچاوگرتنى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانى هاووڵاتییانى کوردستان پلانه‌کانى خۆى بۆ به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ست پێ کردووە، ئێستا له قۆناغى پراکتیزه‌کردنى پلانه‌که‌داین، پلانه‌که به شێوه‌یه‌کى گشتى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و پره‌نسیپه گشتییا‌نه‌دایه که پارتى دیموکراتى کوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروستبوونییه‌وه بڕواى پێی بووه و خه‌باتى بۆ کردووە.
سه‌عید سه‌لیم، به‌رپرسى لقى چوارى پارتى دیموکراتى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانی ڕاگه‌یاند: "پارێزگاى سلێمانى به‌گشتى کراوه به 5 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن، سنوورى لقى چوار له‌گه‌ڵ لقى 21 کراوه به دوو بازنه، ئێمه بۆ هه‌ردوو بازنه‌که کاندیمان هه‌یه که هه‌ردووکیان ئافره‌تن، کارامه‌یى و لێهاتوویى و پسپۆڕى له بوارى تایبه‌تمه‌نددا له گرنگترینی ئه‌و مه‌رجانه‌یه که کراونه‌ته پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسانگاندى کاندنیده‌کانمان".
سه‌لیم گوتیشى: "پارتى دیموکراتى کوردستان به له‌به‌رچاوگرتنى دۆخه‌که و پێداویستیى قۆناغه‌که له سنوورى سلێمانى به پلانێکى تۆکمه و زانستى ئاماده‌کارییه‌کانى خۆى له‌سه‌ر کۆى ئۆرگانه‌کانى ده‌ست پێ کردووه کارى له‌سه‌ر کراوه، ئاڕاسته‌ى پلانه‌که به شێوه‌یه‌ک دانراوه که بتوانین زۆرترین ده‌نگ له‌سه‌ر ئاستى کاندیده‌کانمان به‌ده‌ست بهێنین، ئه‌نجامکانى هه‌ڵبژاردن وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى سه‌روه‌رییه‌کان و خوێنى شه‌هیدانه‌کانمان ده‌بێت".
ڕوونیشى کرده‌وه: "جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانى پارتى له سلێمانى ئێمەیان قه‌رزدار کردووه، به‌پێى هه‌مو پێوه‌ر و ئاماژه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پلانه گشتگیره‌ى دانراوه، به‌دڵنیایییەوە ده‌نگى پارتى به شێوەیه‌ک زیاد ده‌بێت که له ئاست ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌دا بێت که جه‌ماوه‌ره‌که‌ى هه‌یه‌تى".
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆى لاوازبوونى پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى پارتى له سلێمانى، به‌رپرسى لقى چوارى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕوونی کرده‌وه: "ئه‌و وه‌ڵامه هه‌ڵده‌گرین بۆ دواى هه‌ڵبژاردنه‌کان و به ژماره و ئه‌رقام ئه‌و وه‌ڵامه ده‌ده‌ینه‌وه."
ئەرسەلان ئەحمەد




