سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی روسیا لە عێراق دەکات

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تەمموزی 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی نوێی ڕوسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی روسیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ڕوسیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.
باڵیۆزی ڕوسیا وێڕای ستایشکردنی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێم دەربڕی، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا.




