٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ ئاشتی کۆچەر لە شوێنی قادر قاچاغ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- ئاشتی کۆچەر بەڕێوبەری ئاسایشی رۆژئاوای دیجلە بەرپرسیارییەتی لقی ١٧ـی پارتی شنگال وەردەگرێت.

ئاشتی کۆچەر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بە بڕیاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی كوردستان ئەمرۆ بە شانازیەوە بەرپرسیارییەتی لقی ١٧ـێ شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان وەردەگرم لە شوێنی برای خۆشەویستم قادر قاچاخ.

کۆچەر گوتیشی: ''ئەمرۆ بە ئامادەبوونی شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێوڕه‌سمی وەرگرتنی ئەم بەرپرسیارییەتییە وەردەگرم.

ئاشتی کۆچەر، بەرێوبەری ئاسایشی رۆژئاوایی دیجلە بووم چەندین پۆستی حزبی و حکوومیم وەرگرتووه‌ و یەکێکیش بوو لە پێشمەرگە و تێکۆشەرەکانی شەڕی دژی داعشدا و لە ئازادکردنی شنگال و رۆژئاوایی دیجلەش هاوشانی پێشمەرگەکان ڕۆڵێکی گەورەمان گێراوە.

 

کــاروان بــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار