٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی فه‌رمانی دامه‌زراندن بۆ سێ دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه واژۆ ده‌کات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/7/4 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، فەرمانى دامەزراندنى سێ دادوەرى بۆ پۆستى دادوەرى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان / عیراق واژۆ کرد کە بریتی بوون لە بەڕێزان دادوەر مەسعوود خدر مەحموود، دادوەر غازى خەلیل تایە و دادوەر دارا محەمەد ئیبراهیم.

پاشان لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونى بەڕێز دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى بەوەکالەت، هەرسێ بەڕێزان سوێندى یاسایییان لەبەردەم بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستاندا خوارد و سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار