٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە فالح فەییاز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 3 ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد بۆ کۆچی دوایی برای.

سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت. 

لە بەرامبەردا، فالح فەییاز سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار