"هه‌رێم زانیاریی له‌باره‌ی شوێنی هێرش و ناسنامه‌ی هێرشكاران ده‌داته به‌غدا"

هێرشی درۆنه‌كان بۆ سه‌ر هه‌ولێر نیگه‌رانیی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌ندامی ژووری عه‌مه‌لیاتی حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراق باس له‌وه ده‌كات كه جۆرێك كه‌مته‌رخه‌می هه‌یه به‌رانبه‌ر به وه‌رگرتنی ڕێكاری پێویست له به‌رانبه‌ر هێرشكاراندا. له‌وبارەیە‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمی شوێن و پێگه و ناسنامه‌ی هێرشكارانی داوه‌ته حكوومه‌تی عێراق، ڕاوێژكارێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ده‌ره‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ناكرێت كوردستان بكرێته مه‌یدانی جه‌نگێكی به‌وه‌كاله‌ت.
دواهێرشی درۆنه‌كان بۆ هه‌ولێر هه‌م ئاڕاسته‌ی جیاواز بوو، هه‌م شوێنه‌كه‌ی، شوێنی هێرشه‌كه نزیك بوو له كونسووڵخانه‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ڕێگای پیرمام دوای هێرشه‌كه پڕۆپاگه‌نده‌ی زۆر له‌دژی كوردستان دەکرێت، هه‌وڵێك هه‌یه له ڕێگای پڕۆپاگه‌نده‌وه كوردستان له شه‌ڕێكی تازه‌وه بگلێنرێت، یان بخرێته به‌ره‌ی میحوه‌ری شه‌ڕه‌وه. له‌و بارەیە‌وه گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پڕۆپاگه‌نده‌كانی داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "لەم ڕۆژانەدا یەکێک لە بەرپرسەکانی میلیشیای (کتائب سید الشهدا‌ء) بە ناوی "احمد المکصوص" بانگەشەی ئەوەی کردبوو، کە گوایا ئەو فڕۆکە ئەمەریکییانەی هێرشیان کردە سەر میلیشیاکان، لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە فڕیون. ئێمە ئەم قسانە ڕەت دەکەینەوە، چونکە هیچ بنەمایەکیان بۆ نییە، بە پێچەوانەوە ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر هەولێر لەلایەن گرووپە لەیاسادەرچووەکانەوە بووە و ئێستاش ئەم قسانە مانایەکی خراپ دەگەیەنن.
هاوكات فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا هەواڵێكی ڕۆژنامەی "كەیهان"ی ئێرانی لەبارەی هەرێمی كوردستانەوە ڕەت كردەوە و ڕای گەیاند، هەواڵەكە ناڕاست و بێبنەمایە. لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: "ڕۆژی سێشەممە ڕۆژنامەی کەیهانی ئێرانی، هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە کە گوایا لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بارەگایەکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل لە شاری هەولێر، چەند کارمەندێکی ئەو دەزگایە کوژراون. ئەم جۆرە هەواڵە بێبنەمایانە ڕەت دەکەینەوە و ڕای دەگەیەنین کە ئەم هەواڵە ڕاست نییە و هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیل لە کوردستان نییە و ئامانج لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە هەواڵانە، درووست‌کردنی ڕق و ناکۆکییە بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان".
ئه‌م هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه له‌دژی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه كه هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ریی شه‌ڕی نه‌كردووه و پارێزگاریی له خاكی خۆی كردووه، ناشیه‌وێت ببێته به‌شێك له شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت. فه‌لاح مسته‌فا سه‌رۆكی دیسكی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و درووستكردنی كه‌شێكی ئارام له عێراقدا له ئارادایه، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هه‌ر شارێكی عێراق نیگه‌رانیی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر و ده‌یانه‌وێت سنوورێكی بۆ دیاری بكه‌ن و ئه‌وه‌ی هه‌یه دووباره نه‌كرێته‌وه".
گوتیشی: "ئه‌مڕۆ هه‌موو جیهان به یه‌كه‌وه گرێ دراوه و، ئارامی و سه‌قامگیریی كوردستان و عێراقیش گرنگه بۆیه ده‌بێت هه‌ولێر و به‌غدا به یه‌كه‌وه ته‌با بن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا نه‌درێت ئه‌و بۆشایییه ئه‌منییه‌ی هه‌یه به‌كار بهێنرێت و نه‌بێته هۆكاری درووستكردنی ناسه‌قامگیری و، بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی گرنگه هه‌ولێر و به‌غدا له‌و بارەیە‌وه بگه‌نه ڕێككه‌وتن. به‌داخه‌وه ئه‌و شتانه‌ی له گۆڕه‌پانی عێراقدا ده‌گوزه‌رێت، به‌شێكیان په‌یوه‌ندیی به عێراق و كوردستانه‌وه نییه، ڕه‌نگه ململانێی نێوده‌وڵه‌تی بێت، بۆیه هیوادارین هه‌رێمی كوردستان و عێراق نه‌بێته ململانێی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش به سه‌قامگیری بمێننه‌وه و گرنگه په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا تۆكمه بێت و پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر خه‌ت بن بۆ نه‌هێشتنی بۆشاییی ئه‌منی.''
هاوكات عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، نوێنه‌ری ھه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆ له ژووری ھاوبه‌شی ئۆپەراسیۆنی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی شوێن و مه‌كان و ناسنامه‌ی هێرشكارانی داوه‌ته حكوومه‌تی عێراق، به‌ڵام تا ئێستا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ڕێكاری پێویست نه‌گیراوه‌ته به‌ر و له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئاگاداری هاوپه‌یمانان كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و، ئه‌وانیش ده‌بێت ڕێكاری پێویست له به‌رانبه‌ر ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌دا بگرنە بەر كه ده‌یانه‌وێت ئارامیی هه‌ولێر تێك بدە‌ن."
گوتیشی: ''تا ئێستا مه‌نزوومه‌ی ئه‌منیی عێراق به‌ده‌ست هاوپه‌یمانانەوەیە، بۆیه ده‌بێت ئه‌وانیش ئیجرائات وه‌ربگرن له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانەدا، چونكه ئه‌و چه‌كانه‌ی كه له هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر به‌كار هاتوون هی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن كه له به‌رژه‌وه‌ندی كار ده‌كه‌ن".
هه‌ر له‌م بارەیە‌وه، دكتۆر عیرفان عه‌زیز، شاره‌زای ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "ئه‌م ڕووداوانه كاریگه‌ریی زۆریان هه‌یه و ئه‌مه كێبڕكێیه له نێوان وڵاته زلهێزه‌كاندا، به‌ڵام عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شێكن له‌و كێبڕكێیه له نێوان ئه‌و زلهێزانه‌دا. ئه‌م كێبڕكێیه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێراندایه، ڕاسته ئه‌مه‌ریكا عێراقی ئازاد كرد، به‌ڵام نه‌یتوانیوه كۆنترۆڵی عێراق بكات، یان هێژمۆنی زیاد بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه دوای ساڵی 2014 گرووپی میلیشیا و حه‌شد درووست بوون و كرانه قانوونی كه به‌پێی دواین ئامار 64 گرووپی جیاوازن، حه‌شد یه‌كێكه له‌و گرووپانه كه به‌هێزه و ژماره‌ی چه‌كداری له 250 هه‌زار تێ په‌ڕیوه، ئه‌مانه هه‌مووی له‌ناو یاریه‌كه‌دان و وای كردووه كوردستانیش به‌شێك بێت و بیانه‌وێت ڕایكێشنه ناو ئه‌و یارییه. مێژووی ئه‌م هێرشانه كۆنه، به‌ڵام چه‌ند ساڵ پێش ئێستا باره‌گاكانی حیزبی دیموكرات له كۆیه كرانه ئامانج، دواتر به‌ئامانجگرتنی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سه‌نته‌ری شار و دواین هێرشیان بۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، ئه‌م په‌یامه ئاڕاسته‌یه بۆ ئه‌مه‌ریكا و كوردستانیش."
گوتیشی: "له‌دوای 2014 ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا به‌و شێوه‌یه به‌هێز نه‌بوونه له عێراقدا، به‌پێچه‌وانه‌وه هێژمۆنیی ئێران زۆر بووه و حه‌شد و گرووپه‌كانی له عێراق به‌هێز كردووه و ئه‌مه وای كردووه ئێران له سیاسه‌تی خۆیدا له عێراق ئه‌مه‌ریكا جێ بهێڵێت، بۆیه ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌رێمی كوردستان نایه‌وێت ببێته به‌شێك له شه‌ڕه‌كه و ئه‌مه په‌یامی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستانه و كوردستان هه‌وڵی داوه په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئێران بپارێزێت، به‌ڵام ڕوانگه‌ی ئێران به‌رانبه‌ر به كوردستان ئه‌وه نییه کە ئه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ی له به‌غدا بۆی ده‌چێته سه‌ر، له هه‌رێمی كوردستانیش بۆی بچێته سه‌ر؛ بۆ نموونه ڕاگرتنی بوودجه له به‌غداوه فشار بوو له‌سه‌ر كوردستان، دواتر داعش په‌لاماری كوردستانی دا، ئه‌وه‌ش فشار بوو كه كوردستان بكه‌وێته ژێر فشاره‌وه و ئه‌و كرده‌وانه‌ی له‌دژی هه‌ولێر ده‌كرێت، زیاتر فشاره بۆ ڕاده‌ستكردنی ئیراده‌ی كوردستان، به‌ڵام لێره كۆك بووین له‌وه‌ی ناچینه ناو ئه‌و ململانێیەوه".
راشیگه‌یاند: گرنگه به‌غدا بچێته ژێر باری ڕێككه‌وتن و ده‌بێت سنووره‌كانی خۆی بپارێزێت، به‌ڵام ئه‌مه ده‌توانێت بیكات؟ بێگومان نه‌خێر، چونكه به‌غدا حكوومه‌تێكی لاوازه و گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌سه‌ڵاتدارن و ئێرانیش به‌هێزه لێره‌دا، ئه‌مانه وای كردووه كه به‌غدا نه‌توانێت وه‌ك پێویست هه‌نگاو بنێت بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ده‌نا كێ ڕێگره له ڕێككه‌وتنی ئه‌منیی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق؟
كارزان سه‌باح هه‌ورامی




