"بڕیارى قه‌ده‌غه‌ی هاوردەکردنی به‌شێک له به‌روبوومه‌کان چووه‌ته بوارى جێبه‌جێکرنه‌وه"

وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى هه‌رێم له ڕێى پلانێکى تۆکه‌مه‌وە، به‌پێى وه‌رزى پێگه‌یشتنى به‌روبوومه‌کان ڕێگرى له هاتنه ناوه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و به‌روبوومانه ده‌کات که ئێستا له‌سه‌روبه‌ندى پێگه‌یشتندان. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیش ده‌ڵێت، سه‌پاندنى باج له‌سه‌ر به‌روبوومى ده‌ره‌کى و به‌پیشه‌سازیکرن و به‌بازاڕکردنى به‌روبوومه ناوخۆیییه‌کان له گرنگترین ئه‌و ڕێکارانه‌ن که گیراونه‌ته به‌ر بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى جووتیاران و له 1ی مانگی 4ی ئه‌م ساڵه‌وه پلانه‌که چووه‌ته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
حوسێن حمه که‌ریم، وته‌بێژى کشتوکاڵى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "هاوشێوه‌ی ساڵانى ڕابردوو، وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ باجى له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌روبوومانه داناوه که له هه‌رێمى کوردستان له قۆناغى پێگه‌یشتندان؛ له‌وانه به‌رهه‌مى خه‌یار، سه‌وزه و میوه‌کان. له‌داهاتوشدا به‌پێى وه‌رزى پێگه‌یشتن و هاتنه ناوى هه‌ر به‌رهه‌مێک لەلایه‌ن جووتیاران و به‌پێى ئه‌و خشته‌یەی له وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ دانراوه باج ده‌خرێته سه‌ریان، بێگومان ڕێژه‌ى سه‌پاندنى با‌جه‌کانیش به‌پێى جۆر و بڕى به‌رهه‌مه‌کان ده‌گۆڕێت، جێبه‌جێکردنى پلانه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌کوو کۆتاییهاتنى وه‌رزى به‌روبوومه‌کان، هه‌موو ئه‌مانه تا ڕاده‌یه‌کى باش توانیویه‌تى پارێزگارى له به‌رهه‌مى ناوخۆ بکات".
گوتیشى: "بره‌ودان به به‌رهه‌مى ناوخۆ و پاراستنى به‌رهه‌مى جووتیاران ته‌نها به سه‌پاندنى باج ناکرێت، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ى گرنگه به پیشه‌سازیکردن و به‌بازاڕکرنى ته‌واوى ئه‌و به‌رهه‌مانه ده‌بێت که له پێویستى ناوخۆ زیادن، هه‌ر بۆ نموونه ئێستا کارگه‌ى دۆشاوى ته‌ماته له هه‌ریر و هەڵەبجه و له سیروان ئێستا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له کاردان و به‌فعلى به‌رهه‌مى جووتیاران وه‌رده‌گرن، ئێساش له نوێترین هه‌وڵماندا له‌گه‌ڵ کارگه‌کانى جبس و په‌تاته فشاره‌کانمان زیاد کردووه تاوه‌کوو به‌رهه‌مى ناوخۆ به‌کار بهێنن، به‌تایبه‌تی په‌تاته. جگه له‌وه‌ش، پیشه‌سازیی خۆراک و له‌قوتوونان ئه‌گه‌ر که‌رتى تایبه‌ت هاوکارمان بێت، له‌وانه وشککردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کان و درووستکرنى مره‌با و شه‌ربه‌ت لێیان، چونکه ئه‌مه وا ده‌کات کۆى به‌رهه‌مه‌کان وه‌به‌رهێنانیان تێدا بکرێت و دواجاریش به سوودى به‌رهه‌مى ناوخۆى و جووتیاریش بشکێته‌وه".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى هه‌رێم ده‌شڵێت: "یه‌کێکى دیکه له‌و ڕێگایانه‌ى که ده‌توانرێت له پاراستنى به‌رهه‌مى خۆمان سوودى لێ وه‌ربگرین بنبڕکردنى ڕێگا قاچه‌خه‌کانه. به‌داخه‌وه هه‌ندێک جار به‌روبوومێک قه‌ده‌غه ده‌کرێت، کەچی ده‌بینرێت له لایه‌کى دیکه‌وه به قا‌چاخ هاتووەته بازاڕه‌کانەوە. بۆ ئه‌مه داوامان له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم کردووه، خۆشبه‌ختانه ئه‌وانیش له ڕێگه‌ى خۆیانه‌وه گشتاندنیان بۆ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان کردووه که هاوکار بن له‌م ڕووەوە، چونکه وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ وه‌زاره‌تێکى خه‌ده‌مییه، بابه‌تی بنبڕکردنى دیارده‌ى قا‌چاخ له ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ئاسایش و وه‌زاره‌تى داریى و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیاره‌کانى دیکه‌ى تایبه‌ت به‌م به‌باتدا‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م پلانه‌ى که وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ دایناوه وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکرێت و ئیعتمادمان له‌سه‌ر به‌رهه‌مى ناوخۆ بێت، ئه‌وا ئه‌و گرفتانه‌ى ساڵانه بۆ به‌رهه‌مى جووتیاران درووست ده‌بوو، له‌مساڵدا دووباره نابنه‌وه".
سه‌باره‌ت به که‌مکردنه‌وه‌ى ئاسه‌واره‌کانى وشکه‌ساڵییش، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ گوتی: ''پلانى خۆمان پێشکه‌شى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم کردووه بۆ ئه‌وه‌ى بوودجه‌مان بۆ ته‌رخان بکرێت، چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانین له‌و ڕووه‌وه، یه‌کێکى دیکه له ڕێگه‌کان درووستکردنى نۆ به‌نداوه له هه‌رێمى کوردستان که به خۆشحاڵییه‌وه هه‌نگاوه‌کان بۆ جێبه‌جێکردنیان ده‌ستى پێ کردووه، جگه له‌مانه‌ش، ڕێگه‌مان داوه به هاورده‌کردنى جۆ، ئالیک".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




