فارس عیسا بۆ KDP: ناردنی 200 ملیارەكەی بەغدا لەسەر وردبینی ماوە

هەولێر-KDP.info- بڕیاری خەرجكردنی 200 ملیاری مانگانە بۆ هەرێمی كوردستان دەرچووە و نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش دەڵێ، ناردنی پارەكە پەیوەستە بە وردبینیی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی.
فارس عیسا، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، هۆكاری دواكەوتنی ناردنی 200 ملیارەكەی بەغدا، پەیوەستە بە رێوشوێنەكانی وردبینیی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان و فیدڕاڵ.
عیسا روونیشی كردەوە، وەزیری دارایی عێراق، هۆكاری دواكەوتنی پارەكەی بەغدا نییە، بەڵكو پەیوەستە بە پێداچوونەوەی هەردوو دیوانی چاودێری لە لیستی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
بەپێی یاسای گشتیی بودجەی ئەمساڵی عێراق، حكوومەتی فیدڕاڵ پشكی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات و هەردوو حكوومەتیش پابەندبوونی خۆیان بە یاسای بودجەوە دووپات كردووەتەوە.
قائید میرۆ




