٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قەچاغ بۆ KDP: بڕیارە ئاشتی كۆچەر لە شوێنی ئێمە دەستبەكار بێت

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شنگال رایگەیاند، بڕیاری ئاڵوگۆڕ لە بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان دەرچووە و تەنھا ماوە ئاڵوگۆڕ دەست پێبكات، سەركردایەتیی پارتیش ھەر فەرمانێك دەربكات، ئێمە جێبەجێی دەكەین.

پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری داوە كە گۆڕانكاری لە بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی لە شنگال بكات و لەشوێنی قادر قەچاغ، ئاشتی كۆچەر دەبێتە بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان.

قادر قەچاغ، بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ھەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە و گوتی: "فەرمانی گۆڕانكاری لە پۆستی بەرپرسی لقی١٧ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەرچووە و سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ھەر بڕیارێك بدات، ئێمە ئامادەین جێبەجێی بكەین، كە بڕیارە ئاشتی كۆچەر لە شوێنی ئێمە دەستبەكار بێت".

بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شنگال ڕوونیشی كردەوە، فەرمانی گۆڕانكاری دەرچووە و تەنھا ماوە دەست بە ئاڵوگۆڕ بكرێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار