حکوومەت زیاتر لە چوار ملیار دیناری بۆ خاوێنکردنەوەی چەند ناوچەیەک تەرخان کرد

هەولێر-KDP.info- له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ خاوێنکردنەوەی چەند ناوچەیەک تەرخان كرا، پاره‌كه‌ش له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لە درێژەی پێشکەشکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لەسەر ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕی دوو ملیار و 762 ملیۆن و 760 هه‌زار دینار، بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار تەرخان کرا بە مەبەستی خاوێنکردنەوەی قەزای سێمێل و دەوروبەری بۆ ماوەی سێ ساڵ کە لە ڕۆژى 1/1/2021 دەست پێدەکات تا ڕۆژى 31/12/2021ى زایینى".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "لە لایەکی دیکەوە بڕی ملیارێك و 452 ملیۆن و 12 هه‌زار دینار، بۆ یەک ساڵی خاوێنکردنەوە و ھەڵگرتنی زبڵ و خاشاکی شارەوانیی خەبات و سفەیە و شاخۆڵان و کەورگۆسک کە لە ڕۆژى 1/1/2021 دەست پێدەکات تا ڕۆژى 31/12/2021ى زایینی".
فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاری باسى له‌وه‌ش كردووه، هەردوو بڕە پاره‌کە، لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەکرێت.




