ئەمساڵ شەش پیشانگای نێودەوڵەتی لە هەولێر دەکرێنەوە

هەولێر-KDP.info- لەگەڵ ئاساییبوونەوەی رەوشی کۆرۆنا، کار بۆ کردنەوەی پیشانگای نێودەوڵەتی دەکرێت و بەڕێوەبەری پیشانگای نێودەوڵەتیی هەولێریش دەڵێ، پلانیان هەیە تا کۆتایی ساڵ شەش پیشانگای نێودەوڵەتی لە هەولێر بەڕێوە ببەن.
سۆران قادر، بەڕێوەبەری پیشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئەمساڵ تا ئێستا تەنیا دوو پیشانگای نێودەوڵەتی لە هەولێر کراونەتەوە و پلانمان هەیە تا کۆتایی ساڵ شەش پیشانگای دیکە لە هەولێر بەڕێوە ببەین، کە پیشانگاکانیش هەمەجۆرن.
بەڕێوەبەری پیشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر گوتیشی، دوو لەو پیشانگایانە لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا بەڕێوە دەچن و یەکێکیش لە پیشانگاکان، گەورەترین پیشانگای کەلوپەلی وڵاتانی ئاسیایە بۆ هەرێمی کورستان.
سۆران قادر ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر کردنەوەی پیشانگاکان هەبووە، لەبەر ئەوەش بەگوێرەی رەوشەکە ئێمە کار بۆ کردنەوەی پیشانگاکان دەکەین.
قائید میرۆ




