گوتەبێژی حکوومەتی هەرێم: بانگه‌شه‌ی هه‌ڵفڕینی فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ره‌تده‌كه‌ینه‌وه

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵفڕینی فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، كه هێرشیان كرده سه‌ر میلیشاكان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هەر هێرشێکی دیكه بکرێتە سەر هەولێر، گومان دەکەوێتە سەر ئەو لایەنە و هاوچەشنەکانی نوێنەرایەتی دەکەن.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
لەم رۆژانەدا یەکێک لە بەرپرسەکانی میلیشیای (کتائب سید الشهداء) بەناوی "احمد المکصوص" بانگەشەی ئەوەی کردبوو، کە گوایا ئەو فڕۆکە ئەمەریکییانەی هێرشیان کردە سەر میلیشیاکان، لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە فڕیون. ئێمە ئەم قسانە رەتدەکەینەوە، چونکە هیچ بنەمایەکیان بۆ نییە، بە پێچەوانەوە ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر هەولێر لەلایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکانەوە بووە و ئێستاش ئەم قسانە مانایەکی خراپ دەگەینن.
هەر هێرشێکی دیكه بکرێتە سەر هەولێر، گومان دەکەوێتە سەر ئەو لایەنەی "احمد مکصوص" و هاوچەشنەکانی نوێنەرایەتی دەکەن، چونکە ئەمە رێخۆشکردن و پاساو هێنانەوەی پێش وەختەیە بۆ بەئامانجگرتنی هەولێر.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان




