٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و باڵیۆزی ئوسترالیا كۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق، لە دیدارێكدا بارودۆخی عێراق بە گشتی و برەودان بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئوسترالیایان تاووتوێ كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 29ی حوزەیرانی 2021، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە (پاولا گانلی) باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا، بارودۆخی عێراق بە گشتی و برەودان بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئوسترالیا تاووتوێ كرا و جەخت لە گرنگیی گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ئوسترالی لە هەرێم و یارمەتیدانی بەرنامەی چاكسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات، كرایەوە.

بارودۆخی كەمپەكانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان و زەمینەخۆشكردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ ناوچەكانیان، تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكانی كۆبوونەوەكە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار