"کارگەکانی ھەرێم ٥٢ ھەزار ھەلی کاریان ڕەخساندوون"

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانیى هه‌رێم دەڵێت، ئێستا له هه‌رێمى کوردستان 4800 کارگه تۆمار کراوە، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى ئێستا به‌فیعلى له کاردان و له پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان (هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆک و گه‌رمیان) به‌رهه‌میان هه‌یه نزیک به سێ هه‌زار کارگه‌یه که به‌هۆیانه‌وه زیاتر له 52 هه‌زار هه‌لى کارى بۆ گه‌نجان و لاوان ڕه‌خساوه.
فه‌تحى محه‌مه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانیى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئێستا له هه‌رێمى کوردستان سێ هه‌زار و 919 کارگه‌ى گه‌وره و مامناوه‌ند و بچووک له وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى تۆمار کراون، له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زار و 350 کارگه‌یان به‌رده‌وامن له کارکردن و به‌رهه‌میان هه‌یه و، له‌م ڕێژه‌یه ته‌نها 33 کارگه‌یان حکوومییه و ئه‌وانى دیکه، به شێوه‌ى موساته‌حه دراون به که‌رتى ئه‌هلی که تێچووی دامه‌زراندنیان به دوو ملیار دۆلار خه‌مڵێندراوه و، کارگه‌کان له بوارى هه‌مه‌جۆردان؛ وەک بینه‌سازى، خۆراک، ده‌رمان، که‌لوپه‌لى ناوماڵ، درووستکردنى یه‌ده‌گى ئامێره جۆربە‌جۆره‌کان. ئێستا خۆشبه‌ختانه دوو کارگه‌ى درووستکرنى تایه‌ى ئۆتۆمبێل چوونه‌ته بوارى جێبه‌جێکرنه‌وه."
سه‌باره‌ت به داهاتى ساڵانه‌ى کارگه‌کان، وته‌بێژى بازرگانیی هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه کرد: "داهاتى کارگه‌کان به‌پێى ئاست و حه‌جمیان ده‌گۆڕێت؛ ئه‌گه‌ر کارگه‌ى شیش به نموونه وه‌ربگرین که ئێستا ژماره‌یان پێنج کارگه‌یه، داهاتى ساڵانه‌یان زیاتر له سه‌دان ملیۆن دۆلاره، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کى گشتى ورده‌کاریى داهاته‌کان به تێکڕا په‌یوه‌ندیداره به وه‌زاره‌تى داراییی هه‌رێمەوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌و گرنگییەی کابینه‌ى نۆیه‌م بە که‌رتى پیشه‌سازىی دەدات، ئێستا دەکرێ وه‌ک سه‌رچاوه‌ى سێیه‌مى داهاتى حکوومه‌ت هه‌ژمار بکرێت".
بێجگەوە لەوە، به‌پێى ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى بازرگانى له ڕووى ده‌رفه‌تى کاره‌وه ئێستا کارگه‌کان توانیویانه 52 هه‌زار هه‌لى کار له سنوورى پارێزگاکان بۆ لاوان بڕه‌خسێنن.
فه‌تحى محه‌د گوتیشى: "به‌پێى پلانى کارپێکراوى وه‌زاره‌تى بازرگانى هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌و کارگایانه‌ش بکرێنه‌وه که له ڕابردوودا به هه‌ر هۆکارێک داخراون، به‌تایبه‌ت ئه‌و کارگایانەی که ئێستا پێویسته هه‌بن. بۆ ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌ت ئاماده‌ی هاوکارییه و کارئاسانى پێشکه‌ش به‌و خاوه‌نکارگایانه ده‌کات".
ئه‌رسه‌لان ئەحمەد




