٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە دھۆک دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان دەکرێتە ئەلیکترۆنی"

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- لە پارێزگای دھۆک ٢٤ ھەزار خانەنشین ھەیە و بەڕێوەبەری خانەنشینیی دھۆک دەڵێت، دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی سنووری دھۆک دەکرێتە ئەلیکترۆنی و لە رێگەی کارتەوە دەبێت.

ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری خانەنشینیی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە سنووری پارێزگای دھۆک نزیکەی ٢٤ ھەزار خانەنشین ھەیە و زۆر جار بەھۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری خانەنشنین لەسەر یەک بانکن، لە کاتی دابەشکردنی مووچەدا کێشە و قەڵەباڵغی پەیدا دەبێت، بەڵام ئێمە پلانێکمان ھەیە بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی بە سیستەمێکی نوێ بێت."

بەڕێوەبەری خانەنشینیی دھۆک گوتی: "پلانەکەی ئێمە ئەوەیە سیستەمی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی بە شێوەی ئەلیکترۆنی بێت و بکرێتە کارت، واتە ئەو کارتەی لە پلانی ئێمەدایە بۆ مووچەی خانەنشینی مەرج تەنیا بۆ وەرگرتنی مووچە بەکار بێت، بەڵکوو دەتوانن لە بازاڕیش ئەو کارتە بەکار بێنن.''

ئاراس محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بە سیستەمکردنی مووچەی خانەنشینی ھەنگاوێکی گرینگە، چونکە لە ھەموو ھەرێمی کوردستان بەھۆی بارگرانی لەسەر ھەندێ بانک ئاستەنگ بۆ مووچەی خانەنشینان پەیدا دەبێت، بەڵام دوای کەوتنە کاری سیستەمی نوێ کە ئێمە خەریکی کارکردنین تێیدا ئاسانکاری زۆر دەکرێت لە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی."

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار