٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"بەھۆی پەکەکە و بۆردوومانی تورکیا زیان بەر گوندی باسفرێ گەیشتووە"

سەرچاوە: KDP.info

ئەترووش-KDP.info- بەڕێوەبەری ناحیەی  ئەترووش دەڵێ، بەھۆی بوونی پەکەکە و بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا زیانی ماددی بەر گوندێکی سنووری ئەترووش گەیشتووە و ئاگر لە دارستانی ناوچەکەش بەربووە.

شێردڵ سمۆ جوقی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "من ئێستا لە گوندی باسفرێ مە، بە ھۆی بوونی پەکەکە لە ناوچەکە، بۆردوومانی ناوچەکە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا کراوە و زیان بە گوند کەوتووە و، جامی خانووەکان شکاون و زیان بەردیواری ماڵان کەوتووە، تەنانەت بۆری ئاوی ماڵان سوتاوە و ئاگر لە دارستانی چیا بەربووە، بەھۆی دووریش ناتواندرێت کۆنتڕۆڵیش بکرێت و ئاگرەکە بەردەوامە، خەڵک تووشی ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر بوون".

بەڕێوەبەری ناحیەی ئەترووش گوتیشی: "تائێستا ناوچەکە مەترسی ھەیە بۆردوومان بکرێتەوە، ناتوانین بچین کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەین، چونکە پەکەکەش لەو ناوچانە ھەن".

شێردل سمۆ جوقی روونیشی کردەوە، مەترسی لەسەر چۆڵبوونی گوندەکانی ناوچەکە ھەیە، بەھۆی بوونی پەکەکە تا ئێستا ١٠گوند چۆڵکراون، بەھۆی پەکەکەوە ناتواندرێت ئاوەدانیش بکرێتەوە و خەڵکی بۆ بگەڕێتەوە، چونکە بەردەوام مەترسی ھەیە".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار