٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاری ئەحمەد: بە جۆرێك شکانی بۆری ئاوی ھەولێر چارەسەر دەکەین کە دووبارە نەشکێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، پڕۆژەیەکمان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی کێشەی شکانی بۆری ئاوی ھەولێر بەجۆرێک چارەسەر بکرێت، کە نەشکێتەوە.

ئاری ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوای ئەوەی بۆری ئاوی ھەولێر ئیفراز ٣شکا و، نزیکەی ٤٠%گەڕەکەکانی ھەولێر بێ ئاو بوون، تیمەکانی ئێمە رۆیشتوون بۆ چاککردنەوەی و، لە ماوەیەکی نزیکدا چاکدەکرێتەوە، چونکە شکانەکەی بە ئەنقەست نییە و رەنگە بەھۆی قەفیسەکان بێت".

بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان روونیشی کردەوە، دەرخستەیەکمان ئامادەکردووە و رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت، ئەویش پڕۆژەیەکە بۆ گۆڕینی ئەوبەشە بۆرییەی کە دەکەوێتە نێوان وێستگەی نێوەندی مەرعۆدە و خەزانی سەرەکی ھەولێر، بۆ ئەوەی بەیەکجاری چارەسەر بێت و دووبارە تووشی ئەو جۆرە کێشانە نەبینەوە.

گوتیشی: "ئەو پڕۆژەیە بە گوژمەی ١٥ملیار دینار لە ھەولێر جێبەجێ دەکرێت و، کێشەی ئاو چارەسەر دەبێت".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار