٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەڕی نوێیی وتووێژەکانی ''ئاستانە'' چی لە سووریا دەگۆڕێت؟

سەرچاوە: KDP.info

سووریا-KDP.info-  لە مانگی دابێدا جارێکی تر لە نوور سوڵتان، پایتەختی کازاخستان، گەڕێکی تری دانوستانی ئاستانە، تایبەت بە چارەسەری ڕەوشی سووریا، دەست پێ دەکات. هاوکات، ئۆپۆزسیۆن پێی وایە ''هیچی نوێ''ی تێدا نییە.

ماڵپەڕی ''ڕووسییا ئەلیوم''، لیدوانێکی جێگری سەرۆکی ئیدارەی ئۆپەراسیۆنەکانی سەرۆکی دەستەی ئەرکانی گشتیی سوپای ڕووسیای لە ڕۆژی سێشەممە بڵاو کردەوە کە دەڵێت بە شێوەیەکی چالاک کار بۆ ڕاستکردنەوەی قەیرانی سووریا لە چوارچێوەی ڕەشنووسی ئاستانەدا دەکەن، ئەم گەڕەش لە نزیکترین کاتدا، لە ڕۆژانی ٦ بۆ ٨ی تەمووز لە شاری نوور سوڵتان بەڕێوە دەچێت."

پێشتریش میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ڕایگەیاندبوو، هەرسێ وڵاتی ڕووسیا و تورکیا و ئیران لە نزیکترین کاتدا کۆبوونەوەیەک بۆ پرسی سووریا دەکەن.

سەبارەت بەمەش، جێگری سەرۆکی ئیتلافی نیشتمانیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، د. عەبدولحەکیم بەشار ڕایگەیاند: ''دیارە ئەو لووتکەیە لە نێوان سێ وڵاتدا بۆ چارەسەری پرسی سووریا بەڕێوە دەچێت، بەڵام هیچ شتێک ناگۆڕێت و وەک پێشتر بێئەنجام دەبێت، ڕاستە هەندێک جار هەندێک پرس بۆ هەندێک ناوچە تاوتۆێ کراون، بەڵام ئەمەش بێئەنجام دەبێت.''

عەبدولحەکیم بەشار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەم جارەش هەرسێ لایەن فۆکس دەخەنە سەر ئیدلب بە مەبەستی ئاگربەست لە شارەکە و دوو تەوەری تر تاوتۆی دەکەن؛ یەکەم پشتگیریی هەرسێ لایەن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و، دووەم دژایەتیی پارچەبوونی وڵات.''

دەشڵێت: "ئەم کۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت کە پێدرسۆن ڕایگەیاندبوو ئەوان سەرکەوتوو نەبوون لە دانانی لیژنەی دەستووری و بەدوای چارسەرێکی تردا دەگەڕێن، بۆیە ئەم سێ لایەنە دەیانەوێ کارێک بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نابن، چونکە لیژنەی دەستووریی سووریا بەشێكی گرنگە لە چارەسەری کێشەی سووریا."

گوتیشی: ''بۆیە ئەم لایانانە ناگەنە ئەنجام، چونکە لە نیوان هەرسێ لادا کێشەی گەورە هەیە."

 

کــاروان بــاعەدری


 

هەواڵی پەیوەندیدار