دژه تیرۆری كوردستان لەسهر هێرشهكهی بهرهبهیانیی ئهمڕۆی ههولێر راگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه
__2021_06_26_h16m17s52__ER.jpg)
دژه تیرۆری كوردستان لهسهر هێرشهكهی بهرهبهیانیی ئهمڕۆی ههولێر كه له رێگای سێ درۆنهوه ئاراستهی ههولێر كرا، راگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه کە ئەمە دەقەکەیەتی:
دهقی راگهیاندراو:
سێ درۆن بەر خانووی هاونیشتمانیەک لە نزیک گوندی براغ لە پارێزگای هەولێر کەوت و درۆنێکیش لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین کەوتە خوارەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، 26ی حوزەیرانی 2021، کاتژمێر 1:50، سێ درۆن (فڕۆکەی بێفڕۆکەوان) خۆیان بە خانووی هاونیشتمانییەک لە باخچەکانی سەرڕێی سێولە لە گوندی براغ نزیك کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لە پارێزگای هەولێردا کێشا کە دوویان تەقیونەتەوە و یەکێکیان نەتەقیوەتەوە. خۆشبەختانە بێجگە لە زیانی ماڵی، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە. هاوکات درۆنێکیش لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین کەوتووەتە خوارەوە.
جێی باسە دروشمی "السلام علیک یا جمال العراق، بسملله قاسم الجبارین، یا صاحب الزمان، یا زهرا و..." لەسەر باڵی درۆنەکان نووسراوە.
لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە بەردەوامە و دەرەنجامەکانی بۆ هەموو لایەک ئاشکرا دەکەین.




