مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شێخ محەمەد شاکەلی و حەمەومینی مەحموود بەگ دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە دوو پرسەنامەی جیادا، سەرەخۆشی لە خانەوادەی شێخ محەمەد شاکەلی و حەمەومینی مەحموود بەگ دەکات.
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (شێخ محەمەد شاکەلی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (عاسمە وەھاب رەشید) ھاوژینی کەسایەتیی خوالێخۆشبوو (شێخ محەمەد شاکەلی)مان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەتان و كەسوكار و خزم و ئاشنایانتان دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شاد بکات..
انا للە وانا الیە راجعون.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
------------------------------------------
ھەڤاڵی بەڕێز (حەمەومینی مەحموود بەگ)
خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو (زیبا شێخ ئیسماعیل خەرپانەیی).
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و كەسوكار و خزم و دۆستانتان دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خوای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی دایکی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین شاد بکات..
انا للە وانا الیە راجعون.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




