مەکتەبی سیاسی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی محەمەد گۆران و مەحمود حەسەن عەباس دەكات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە دوو پرسەنامەی جیادا، سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مەحمود حەسەن عەباس) و خانەوادەی خوالێخۆشبوو (محەمەد حەمزە گۆران) دەكات.
بەڕێزان خانەوادەی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (مەحمود حەسەن عەباس)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کادیری دڵسۆز و تێکۆشەری پارتیمان، ھەڤاڵ (مەحمود حەسەن عەباس)ناسراو بە (مەحمود ناسکە)مان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەتان و كەسوكار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
_________________
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (محەمەد حەمزە گۆران)
خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلو و گوڵان، خوالێخۆشبوو (محەمەد حەمزە گۆران).
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان




