٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان و حکوومەت رۆژی دوشەممە کۆدەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- په‌رله‌مانی كوردستان، دانیشتنی ژماره‌ (16)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ئه‌نجام ده‌دات و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش ڕاگه‌یاندرا.

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (16)ی ئاساییی خولى به‌هاره‌ ڕۆژی 2021/6/28ی ڕاگه‌یاند و به‌ له‌ڕاگه‌یاندراوێك بڵاو كراوه‌ته‌وه‌: به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاری دا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (16)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی دووشەممە رێكه‌وتی 28/6/2021 به‌رێوه‌ بچێ.

به‌رنامه‌ی كاری دانیشته‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

یەكەم: درێژكردنەوەی ویلایەتی (سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان) بۆ ماوەی (4) ساڵ، كە لەڕۆژی تەواوبوونی ماوەی خولی یەكەمیەوە دەست پێدەكات.

دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژە و پێشنیازەیاساییانەی خوارەوە پشتبەستن بەحوكمی بڕگەی (یەكەم و دووەم و پێنجەم)ی ماددەی (78)و ماددەی (79، 80، 82)و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (83) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

سێیەم: درێژكردنەوەی (خولی بەهارە)ی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ ماوەی (30) ڕۆژ، بەپێی حوكمی بڕگەی (چوارەم)ی ماددەی (7) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

چوارەم: خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی (چۆنیەتیی پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەو هۆکارەکانی جێبەجێنەبوونی یاسای چاکسازی و یاسای بودجەی عێراق و کەموکوڕیی خاڵە سنوورییەکان و داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ) بەئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار لەحكومەتی هەرێمی كوردستان، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (66) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

پێنجەم : خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پرۆژەیاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

شەشەم: خستنەڕووی بیرۆكەی چه‌ند پەرلەمانتارێك، بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (49) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار