٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوروێژ لە عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ـی حوزەیران ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو تۆنی ئالێرز باڵیۆزی نوروێژ لە عێراق کرد.

لەدیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دوا پێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و هەڕەشەی تیرۆر تاوتوێ کرا، و ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و تەحەدیاتی بەردەم پرۆسەی سیاسی عێراق.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی ناوەندەکانی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەروەها یەکخستن و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئیجابی وەسفکرا.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی نوروێژ تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و سەرۆک بارزانی سوپاسی ڕۆڵ و کاریگەری نوروێژی کرد لە یارمەتیدانی ئاوارەکان و کاروباری خێرخوازی و بەشداربوون لە هاوپەیمانیتی نێودەولەتی شەڕی دژی داعش.

 

هەواڵی پەیوەندیدار