"زیاتر له دوو هەزار پرسیار ئاراستەی كابینه‌ی مه‌سروور بارزانی كراوه"

له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا زۆرترین وه‌زیر و نوێنه‌رانی حكوومه‌ت له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان ئاماده بوونە و ته‌نانه‌ت به به‌راوردی كابینه‌ی حكوومه‌تی وڵاتانی دراوسێ و عێراقیش هه‌رێمی كوردستان پێشه‌نگ بووه له هه‌ماهه‌نگیی په‌رله‌مان و حكوومه‌تدا. به‌هێزترین خاڵی ئه‌م كابینه‌ی حكوومه‌ت یه‌كتیمی بووه له نێوان وه‌زیره‌كان و نوێنه‌ری حزبه‌كان له كابینه‌دا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ئاستی دیپلۆماسی و ئه‌منیدا، هه‌رێمی كوردستان شانبه‌شانی چاكسازی و خزمه‌تگوزاری هه‌نگاوی گرنگی بڕیوه.
یه‌كێك له هه‌نگاوه گرنگه‌كانی كابینه‌ی مه‌سروور بارزانی، ئه‌وه بووه كه زۆرترین ئامادەبوونی هه‌بووه له په‌رله‌مانی كوردستان. له به‌شێكی زۆری لیژنه‌كانی په‌رله‌مان وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان بانگی په‌رله‌مان كراون. خودی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ ماوه‌ی 11 كاتژمێر له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران وه‌ڵامی زیاتر له 400 پرسیاری داوه‌ته‌وه، ئه‌م ئاماده‌بوونه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و كابینه‌ی حكوومه‌ت ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئاستی په‌یوه‌ندیی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت وه‌ك دوو دامه‌زراوه‌ی سه‌ره‌كی له كوردستان زۆر باشه. جیا له‌وه‌ش ئێستا ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ماهه‌نگیی په‌رله‌مان ده‌ستووری كوردستان تێپه‌ڕێنرێت و یاسای چاكسازییش به هه‌مان شێوه قۆناغ به قۆناغ دێته په‌رله‌مان و ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی ده‌خرێته ڕوو، ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ چوونی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، چه‌ند جارێك نوێنه‌رانی ئه‌م شانده هاتوونه‌ته په‌رله‌مان و دواپێشهات و گفتووگۆكانیان خستوه‌ته ڕوو. ڕاسته هه‌رێمی كوردستان به قۆناغێكی سیاسیی دژوار‌دا تێ په‌ڕی، به‌تایبه‌ت دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌مه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندیی حزبه‌كان، به‌ڵام هه‌ڵكشان و داكشانی په‌یوه‌ندیی حزبه‌كان و گرژییه‌كانیان ڕێگر نه‌بوو له‌وه‌ی حكوومه‌ت كاری خۆی بكات. مونا قه‌هوه‌چی، سکرتێری په‌رله‌مان، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "ئێمه له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا لەگەڵ كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشمان هه‌بووه و توانیومانه سه‌رجه‌م كاره‌كان كه وابه‌سته‌یه به حكوومه‌ته‌وه زۆر به شێوه‌یه‌كی ئاسان وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان بێنه په‌رله‌مانی كوردستان چ له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان، چ له كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه هه‌میشه‌یییه‌كان".
گوتیشی: "به‌پێی ئاماری ئێمه ده‌رده‌كه‌وێت كه په‌رله‌مان و حكوومه‌ت چه‌نده هه‌ماهه‌نگن له هه‌موو كاره‌كاندا. جیا له‌وه‌ش ئه‌و پرۆژانه‌ی كه حكوومه‌ت خۆی ئاماده‌ی ده‌كات و ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی ده‌كات، بۆ نموونه له ساڵی 2020 ئاماده‌بوونی حكوومه‌ت له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌م شێوه‌یه بووه ''سه‌رۆكی حكوومه‌ت له دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت'' له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌زیرانه كه ئێستا ناویان ده‌هێنرێت.
ساڵی 2020.. ئاماده‌بوونی وه‌زیره‌كان له په‌رله‌مان
قه‌هوه‌چی ده‌شڵێت: "له‌م ساڵه‌دا هه‌ریه‌كه له وه‌زیری ناوخۆ، پێشمه‌رگه، ته‌ندروستی و خوێندنی باڵا و وه‌زیری په‌روه‌رده و وه‌زیری دارایی و ئابووری و وه‌زیری پلاندانان و وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی و وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانوساندن و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم. ئه‌وه له ساڵی 2020 سه‌رجه‌م ئه‌م وه‌زیرانه هاتوونه‌ته په‌رله‌مان.''
ساڵی 2021.. ئاماده‌بوونی وه‌زیره‌كان له په‌رله‌مان
مونا قه‌هوه‌چی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "له ساڵی 2021 وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و وه‌زیری پلاندانان و بازرگانی و وه‌زیری كشتوكاڵ و وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان دوو جار هاتووه و، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌ویش دووجار هاتووه، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵا كاروباری خانمان؛ ئه‌مانه له‌ناو دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستاندا ئاماده بوون، واته كۆی گشتیی ئاماده‌بوونی وه‌زیر و سه‌رۆكی ده‌سته‌كان و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان له كابینه‌ی نۆیه‌م له ساڵی 2019 و 2020 و 2021 به درووستی 46 جار وه‌زیری كابینه‌ی حكوومه‌ت هاتوونه‌ته په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ده‌سته‌كان 16 جار و به‌رێوه‌به‌ری گشتی 72 جار هاتوون. ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ماهه‌نگیی باشدایه و ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو دامه‌زراوه بتوانن ڕۆتین كه‌م بكه‌نه‌وه و پرۆژه‌یاسا له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك ده‌ربكه‌ن، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت پاڵپشتیی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردووه.''
سکرتێری په‌رله‌مان گوتیشی: "هیچ كاتێك سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی ڕێگر نه‌بوون له هاتنی وه‌زیره‌كان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، چ له دانیشتن و له كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه هه‌میشه‌یییه‌كان، ئێمه ئامارێكمان هه‌یه ده‌ری ده‌خات له ساڵی 2021 وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو جار هاتووه‌ته په‌رله‌مان و وه‌زیری دارایی دوو جار هاتووه و وه‌زیری شه‌هیدان به هه‌مان شێوه دوو جار و وه‌زیری په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و شاره‌وانی و وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و وه‌زیری بازرگانی و پێشمه‌رگەش، یه‌ك جار یه‌ك جار هاتوون و به‌شدار بوون له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه حكوومه‌ت و په‌رله‌مان له یه‌ك به‌ره‌ی هاوبه‌شن، هه‌موومان له به‌ره‌ی خه‌ڵكی كوردستان بووین، ئه‌مه وێڕای قه‌یرانی دارایی و ئه‌و گرفتانه‌ی له به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست كرا، كه‌چی شاندی دانوستانكاری حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا چه‌ند كاتژمێر ئاماده‌یییان هه‌بووه له په‌رله‌مان".
مونا قه‌هوه‌چی ڕاشی گه‌یاند: ''له دانیشتنێكی په‌رله‌مان كه بڕیار بوو 4 كاتژمێر بێت بۆ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له په‌رله‌مان، به‌ڵام كاتێك سه‌رۆكی حكوومه‌ت بینی 450 پرسیار ئاڕاسته‌ی كرا، هه‌رخودی بەڕێزیان داوای له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد كه واده‌كه‌ی درێژ بكرێته‌وه و وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ڕاستی و ڕوونیی كاری حكوومه‌ته له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و ئه‌م هه‌نگاوه كارئاسانیی باشه بۆ په‌رله‌مان و له‌م كابینه‌یه‌دا سه‌رووی دوو هەزار پرسیار ئاڕاستەی وه‌زیره‌كان كراوه و وه‌زیره‌كانیش له سه‌رووی 1700 وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتارانیان داوه‌ته‌وه."
ده‌شڵێت: "هه‌ر له‌م كابنیه‌ی حكوومه‌تدا پرساندن کرا بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زیری دارایی به هه‌مان شێوه ڕێكاری یاسایی‌ی خۆی بڕیوه. ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری شه‌فافی و ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌رده‌خات بۆ داواكاریی په‌رله‌مان. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بۆ داهاتوو دوو یادداشت ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، هه‌ردوو یادداشت ئاڕاستەی حكوومه‌ت كراوه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه به‌بێ ئاماده‌بوونی حكوومه‌ت دانیشتن ئه‌نجام بدرێت له‌سه‌ر لێبڕینی مووچه. یادداشته‌كه‌ی دیكه 65 ئه‌ندام واژۆیان كردووه به ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، شاندی حكوومه‌تی كوردستان ئاماده ده‌بێت له‌سه‌ر كۆی ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر داهات و قه‌رزه‌كان و دۆسیه‌ی قه‌رزه‌كان كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ئه‌م دۆسیه‌یه بێته په‌رله‌مان و ئامارێك بدرێته په‌رله‌مان كه بزانین حكوومه‌ت چه‌ند قه‌رزا و چه‌ند پاره‌ی لای خه‌ڵكه."
هاوكات زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "له‌م كابینه‌ی حكوومه‌تدا زۆرترین وه‌زیر و نوێنه‌رانی حكوومه‌ت ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بوون. ئه‌وه‌ش ئیلزامی حكوومه‌ته به‌رانبه‌ر به دامه‌زراوه‌ی یاسادانان کە په‌رله‌مانی كوردستانه و ئه‌م كارانه‌ش به هه‌ماهه‌نگی ده‌بن و ئێستاش هه‌ماهه‌نگیی باش هه‌یه، به‌تایبه‌ت لێژنه‌كانی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و ئه‌م ڕێزگرتنه له نێوان په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ده‌مانخاته به‌رده‌م ئه‌و وه‌ڵامه‌كه‌ی كه زۆرترین ئه‌ركی په‌رله‌مانی و حكوومه‌تی له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان جێبه‌جێ كراوه و گوتی: "بۆ داهاتوو پرسی ده‌ستوور و چاكسازی دوو هه‌نگاوی گرنگن و بۆچوونی خۆمان له‌سه‌ر ده‌ستوور داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و هه‌موو بۆچوونه‌كان وه‌ك پارتی ئه‌وه بووه كه زه‌مینه‌سازیی باش هه‌بێت بۆ ده‌ستوور و دواتر تێپه‌ڕاندنی له په‌رله‌مانی وكردستان و پرسی چاكسازیش پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و په‌رله‌مان ئه‌ركی خۆی جێبەجێ کردووە و یاسای پێ ده‌ركردووه و حكوومه‌تیش له‌و كاتانه‌ی بۆی دیاری كراوه ڕاپۆرتی خۆی له‌و بارەیە‌وه ئاڕاستەی په‌رله‌مان كردووه، یانی ئه‌م هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌كاركردنه‌ی هه‌ردوو دامه‌زراوه‌كه گرنگه و جێگای ده‌ستخۆشییه".
ڕاپۆرتی كارزان سه‌باح هه‌ورامی




