نێچیرڤان بارزانى و ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا

هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21/6/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆكى نوێى كۆمارى ئیسلامیى ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له ڕه‌ئیسى كرد كه له‌لایه‌ن گه‌لانى ئێرانه‌وه به سه‌رۆك كۆمارى نوێی وڵات هه‌ڵبژێردرا و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى سوپاس و پێ‌زانین بۆ هاوكارى و پشتگیرییه‌كانى ئێران بۆ هه‌رێمى كوردستان له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا، هیواى خواست له سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تیى ڕه‌ئیسیدا، په‌یوه‌ندییه مێژوویییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژوه‌ندیى هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیى باش، زیاتر به‌ره‌وپێش بچن و بواره‌كانى هاریكارى و هاوبه‌شیى نێوان هه‌ردوولا فراوانتر ببن.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، خۆشحاڵى و سوپاسیى خۆیانى بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزباییى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى و هیواى به‌ره‌وپێشچوونى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى كۆمارى ئیسلامیى ئێرانى له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان خواست.




