٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرێوبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، بڕیارە سبەی دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان بکرێت، کە بۆ ھەموو ھەرێمی کوردستان ٣٧٥ھەزار تەنە.

نەوزاد شێخ کامیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، بڕیارە سبەی لە سایلۆکانی ھەرێمی کوردستان دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بکەین کە ٣٧٥ھەزار تەن بۆ ھەموو ھەرێمی کوردستانە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەغدا نرخەکەی بۆمان دیاری نەکردووە.

بەرێوبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی، وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە دھۆک ١١١ھەزار تەن و لە سلێمانی ١٥٦ھەزار ولەھەولێریش ١٠٨ھەزارە.

وتیشی، کۆمەڵێک رێنمایی ھەیە جێ بەجێ دەکرێت کە چەندین لیژنە بۆ جێبەجێ کردنی دیاری کراون، چونکە گەنمەکان ھەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت، لەبەر ئەوەی نمرە یەک و نمرە دوو و نمرە سێ ھەیە و ھەریەکە و بە نرخێکە.

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار