بڕیاره‌که‌ى سه‌رۆکى حکوومه‌ت ڕۆڵى گرنگى ده‌بێت له چاره‌سه‌رکردنى توشبووانى شێرپه‌نجه

هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى ته‌ندرووستیى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت، ته‌رخانکردنى بڕى ملیارێک و شه‌ش سه‌د ملیۆن دینار له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌سروور بارزانییەوە بۆ نه‌خۆشخانه‌کانى شێرپه‌نجه له هه‌رێمى کوردستان ڕۆڵى گرنگى ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى گرفتى که‌میی ده‌رمان و دابینکردنى پێداویستییه پزیشکییه‌کان. ده‌شڵێت، به‌ده‌ر له‌م بڕه پاره‌یه‌ى ئێستا ته‌رخان کراوه، هه‌ر هه‌فته‌ى ڕابردوو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌سه‌ر پێشنیارى لیژنه‌ى ته‌ندرووستى ڕێژه‌ى هاریکاریى سندووقى شێرپه‌نجه‌ى بۆ ملیارێک و دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار زیاد کرد.
د. گه‌لاوێژ عوبێد، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندرووستیى په‌رله‌مانى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "یه‌کێک له هه‌وڵه به‌رده‌مه‌واکانى حکوومه‌ت له ماوه‌ى ڕابردوودا به ئێستاشه‌وه ئه‌وه بوو کە هه‌میشه له خه‌مى دابینکردنى بڕى ده‌رمانى پێویست و چاره‌سه‌رکردنى توشبووانى شێرپه‌نجە له هه‌رێمى کوردستاندا بووه. ئێستا چاوخشاندنه‌وه به کۆمپانیاکانی تایبه‌تی هاورده‌کرنى ده‌رمان ده‌کرێت بۆ ڕێکخستنه‌وه و دابینکردنى پاره‌ى پێویست بۆیان، به‌داخه‌وه نه‌ده‌بوو بابه‌تى نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه بکرێته بابه‌تى موزاده‌یه و تێکه‌ڵ به بابەته سیاسییه‌کان بکرێت، چونکه پێشتر وه‌ک لیژنه‌ى ته‌ندرووستى له‌گه‌ڵ شاندێکى نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له سلێمانى له‌سه‌ر هێڵ بووین بۆ دیاریکرنى هۆکاره‌کان و چاره‌سه‌رکرنى گرفته‌که، خودى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش هه‌ماهه‌نگ بوو له‌گه‌ڵمان".
عوبێد گوتیشى: "ئێستا باشترین جۆرى ده‌رمان بۆ نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه دابین ده‌کرێت. سه‌ره‌ڕاى گرانیى نرخى ده‌رمانه‌کان هه‌ندێک جار ده‌ستکه‌وتنى هه‌ندێک له جۆر و بڕى ئه‌م ده‌رمانانه بەته‌واوى کارێکى ئاسان نییه، بۆیه زۆر جار نه‌خۆشخانه‌کان ڕووبه‌ڕووى ئه‌م گرفتانه ده‌بنه‌وه. به‌ده‌ر له‌وه‌ش، ئێستا ژماره‌یه‌کى زۆرى هاووڵاتییانى ناوچه‌کانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق له نه‌خۆشخانه‌کانى کوردستان چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن و ئه‌مه‌ش بێگومان بارگرانیى دروست کردووه".
ئەو ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى ته‌ندرووستیی په‌رله‌مان ڕوونیشى کردووه: "به‌داخه‌وه ڕۆژ به ڕۆژ ڕێژه‌ى توشبووان به نه‌خۆشییه‌که به‌راورد به ڕابردوو ڕووى له زیادبوونه، پێوسته ناوه‌نده ته‌ندرووستى و ئه‌کادیمییه‌کان لێکۆلینه‌وه‌ی ورد له‌باره‌ى زیادبوونییەوە بکەن و هۆکاره‌کانی بخه‌نه ڕوو تا لەو ڕێگه‌یه‌وه هۆشیاریی گشتی بدرێتە هاووڵاتییان و ببێته به‌رچاوڕوونییه‌ک بۆ پاراستنى هاووڵاتییان له نه‌خۆشییه‌که".
ئەرسەلان ئەحمەد




