٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژەیەکی ئاو لە دەورووبەری ھەولێر جێبەجێ دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان گوتی، ڕەزامەندی دراوە لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی ئاو لە دەوروبەری ھەولێر بە گوژمەی ٢ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دینار و تەنھا ماوە جێبەجێ بکرێت.

ئاری ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە دەوروبەری ھەولێر پڕۆژەیەک ھەیە لە بواری ئاو جێبەجێ دەکرێت بە گوژمەی دوو ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دینار لە ناوچەکانی باوەخەلان و زەرگەزەوی و ھەبابان و ناوچەی زرارەتی، بۆیە پڕۆژەیەکی گەورەیان بۆ جێبەجێ دەکرێت، کە زۆر گرنگە بۆ ئەو ناوچانە."

بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: "پڕۆژەکە لە ھێڵی سەرەکیی ئاوی قەندیل وەردەگیرێت و کۆگا دروست دەکرێت بۆ ئاوەکە و دواتر دابەش دەکرێت بەسەر ناوچەکە، بۆ ئەوەی سوودی لێ وەربگرن ."

ئاری ئەحمەد باسی لەوەش کرد: "بوودجەی ئەو پڕۆژەیە لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگایە و ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و ئێستا دراوە بە کۆمپانیاش بۆ ئەوەی دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت."

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار