٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە بێ ھەبوونی بەڵگە رێگە نادرێت دەرمان بێتە ناو ھەرێمی كوردستانه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ھەرێمی كوردستان جگە لەو وڵات و كۆمپانیایانەی رێكخراوی تەندروستیی جیهانى پەسەندی كردوون، رێگە بە ھێنانی دەرمان لە ھیچ كۆمپانیا و وڵاتێكی دیكەوە نادات، بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمانیش دەڵێ: "ئێمە رێگەمان بە كۆمپانیاكان داوە زیاتر لە ٣٠ وڵاتەوە دەرمان ھاوردە بكەن".

د. شیروان سادق، بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ھاوردەكردنی دەرمان لە دەرەوە كۆنتڕۆڵ كراوە و بەپێی پلانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە رێگەی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمانەوە ھەر كۆمپانیایەك دەرمان ھاوردەی ھەرێم بكات، پێویستە بڕوانامەی كۆمپانیای بەرھەمھێنەری دەرمانەكەی لەگەڵدا بێت و بە بێ ھەبوونی بەڵگەی پێویست، رێگە نادرێت دەرمان بێتە ناو ھەرێمی كوردستانەوە".

بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان دەشڵێت: "ئێمە لیستێكمان ھەیە و ٣٣ وڵاتی تێدایە، ئەوانەش ھەموو ئەو وڵاتانەن لەلایەن رێكخراوی تەندروستیی جیھانییەوە رێگەیان پێ دراوە و رەزامەندییان ھەیە، لەبەر ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو ٣٣ وڵاتەدا كۆمپانیاكان دەتوانن دەرمان ھاوردەی ھەرێمی كوردستان بكەن".

لەبارەی سیستمی چاودێریكردنی بازاڕی دەرمان، د. شیروان روونی روونی كردەوە: "ئێمە لە سەرەتای مانگی رابردووەوە دەستمان بە لێدانی سپیكەر كردووە و ھیچ دەرمانێك بە بێ ھەبوونی سپیكەر لە دەرمانخانەكان نافرۆشرێت و بە نەخۆش نادرێت، ئەوەش بۆ زیاتر كۆنتڕۆڵكردنی دەرمانە لە بازاڕدا و ناسینەوەی ئەو دەرمانانەیە كە حكوومەت بە فەرمی مۆڵەتی ھاوردەكردنی بۆ دەركردوون".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار