٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە دابین دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لە سەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی، بڕیاردرا مانگانە بڕی (ملیارێک و شەسەد ملیۆن دینار) بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، بۆ کڕینی دەرمان و دابینکردنی ئامێر و تاقیگە و پێداویستییە پزییشکییەکانی تر.

بەپێی نووسراوی ژ ( 7291 ) کە ئەمڕۆ یەکشەممە 20 ی حوزەیرانی 2021 بە واژۆی د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە و ئاراستەی وەزارەتی دارایی وئابووری کراوە، وردەکاری ڕەزامەندی خەرجکردنی بڕی پارەکە بۆ نەخۆشخانەکانی نانەکەلی ، رزگاری (هەولێر)، هیوا (سلێمانی)، ئازادی ( دهۆک). 

هەروەها بە پێی نووسراوی ژ (7293) لە 20 ی حوزەیران، سەرۆکی حکوومەت ڕەزامەندی لە سەر خەرجکردنی (ملیارێک و بیست و حەوت ملیۆن شەسەد هەزار دیناری مانگانە) دا لە بری نۆڕینگە ( بدل عیادە). کە لە نووسراوەکەی سەرۆکی دیوان، وردەکاری خەرجکردنەکەی ڕوونکراوەتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار