٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیاری حوسێن: پارتی بۆچوونی خۆی داوەتە نەتەوە یەکگرتووەکان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- نەتەوە یەکگرتووەکان ناوبژیوانیی ھەرێم و بەغدا دەکات بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کەرکووک و بەرپرسێکی پارتییش دەڵێت، حەفتەی ڕابردوو بۆچوونی خۆیان داوەتە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی بەغدا.

دیاری حوسێن، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کەرکووک-گەرمیانی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کۆبوونەوەکانمان بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کەرکووک بەردەوامە، حەفتەی ڕابردوو لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەولێر کۆ بووینەوە و بۆچوونی پارتیمان بە نەتەوە یەکگرتووەکان گەیاند لەسەر ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کەرکووک، بڕیارە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆچوونی ئێمە بگەیەنێتە بەغدا و دواتر پەیامی ئەوانیش بۆ ئێمە بێننەوە."

بەرپرسەکەی پارتی دەشڵێت: "مەرجەکانی پارتی مەرجی نەگۆڕن و ئێمە پێمان گوتوون پێویستە ئەو ھێزانەی نامۆن لە کەرکووک دەربچن و مەلەفی ئەمنیی شاری کەرکووک ڕادەستی پۆلیسی فیدڕاڵی بکرێت، ھەروەھا سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگە لە دەرەوەی کەرکووک ئەرکی پاراستنی سنوورەکە لە ئەستۆ بگرن و بەرەنگاری داعش ببنەوە.''

دیاری حوسێن ئاشکرای کرد: "پێشتریش شاندی ئێمە بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کەرکووک سەردانی بەغدای کردووە، کۆبوونەوەکانمان لەبارەی ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کەرکووک بەردەوام دەبێت، بەڵام ھێشتا نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامیان نەداوینەتەوە لەسەر بۆچوونی بەغدا، ئێمە لەگەڵ کۆبونەوەکانین تا ڕەوشەکە ئاسایی دەکرێتەوە."

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار